چەشنی ڕۆژاوایی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ژانەری ڕۆژاواییەوە ڕەوانە کراوە)
سروشتی تەواوەتی ڕۆژاوایییەکان

ژانەری ڕۆژاوایی (بە ئینگلیزی: Western) ژانەرێکی ھونەرییە کە لە فیلم، تەلەڤیزیۆن، ڕادیۆ، کایەی ڤیدیۆیییەکان، وێژە، نیگارکێشان و ھونەرە بینراوەکانی دیکەدا بەکاردەھێنرێت. چیرۆکەکانی ئەم ژانەرە زیاتر لە نیوەی دووەمی سەدەی نۆزدەم و لە ئەمریکای کۆن لە دوای شەڕی ئەلامۆ لە ساڵی ١٨٣٦ و بە تایبەتی دوای کۆتایی ھاتنی شەڕی ناوخۆی ئەمریکا لە ساڵی ١٨٦٥ و کۆمەڵکوژی بریندار لە ساڵی ١٨٩٠ ڕوودەدەن. ھاوکات لەگەڵ مۆسیقای جاز و ئەدەبیاتی سەدەی بیستەم، ڕۆژاوایی ڕەسەنترین شێوەی ھونەرە کە لە ئەمریکا سەریھەڵداوە. ھەندێک پێیان وایە کە ڕۆژاوایی ڕەسەنترینی ھەموو ژانەرەکانە. سینەما لەگەڵ ڕۆژاوایییەکان دەست پێدەکات و چەمکی «بزووتنەوە» وەک جەوھەری سینەما بنەمای گێڕانەوە و ڕێکخستنی سینەمایە. بە بڕوای ئاندرێ بازن، بیردۆزی گەورەی سینەما، ئەگەر سینەما بە مانای جووڵە بێت، ئەوا ڕۆژاوایی باشترین نموونەی سینەما و دەرکەوتن و دەرھێنانی سینەمایە. ھیچ فۆرمێکی ھونەری تر نەیدەتوانی بۆ دەیان ساڵ بە کەمترین کێشەوە کار بکات و ھەموو جارێک ناوازەتر و پاکتر دەربکەوێت. ڕۆژاوایی لە سەرەتای سەدەی بیستەمەوە تا شەستەکان بەناوبانگترین ژانەری سینەمای ھۆڵیوود بوو.

سەرچاوەکان[دەستکاری]