ڕەگەز (مرۆڤ)
ئەم وتارە لە ویکیپیدیای فارسیەوە وەرگێڕدراوە و پێویستی بە بەسەرداچوونەوە ھەیە. ئەگەر تۆ زمانی فارسی باش دەزانیت، تکایە بەسەر ئەم وتارەدا بچۆرەوە لە دەقە ڕەسەنەکەوە. |

تۆرەمە یان نەژاد بە گەورەترین جۆرەکانی مرۆڤ دەگوترێ. تۆرەمەکانی مرۆڤ وەکوو کۆمەڵەی حەشیمەتییەکانی گەورە پێناسە دەکرێن کە خەزێنەی ژێنییان لە یەکتر جیاوازن. لە سەدەکانی نۆزدەھەم، تۆرەمەکانی جیھان بەپێی تایبەتمەندییە ڕەواڵەتییەکان بە چوار دەستەی گەورە سپی پێست، ڕەش پێست، زەرد پێست و سوور پێست دابەش دەکرد و ھەندێکی تۆرەمەی سوورپێستیان بەشێک لە تۆرمەی زەردپێست بە ھەژمار ھێناوە. ھەندێ لە مرۆڤناسان تۆرەمەی ئۆستۆرالیاییش وەکوو چوارەمین دەستە (بە ژماردنی سوورپێستان پێنجەمین دەستە) ناو بردبوو. ئەمڕۆکە ئیتر تایبەتمەندییە ڕەواڵەتییەکان وەکوو ڕەنگی پێست، داڕشتی جەستە، ڕەنگی چاو و پرچ و چییەتی پرچ بەڵگەیەکی بڕواپێکراو بۆ ناسینەوەی تۆرمە جۆراوجۆرەکان نییە، بەم ھۆیە کە ھیچکات سنوورانی دابڕاوێک کۆمەڵەکانی تۆرمەیی ناوبراو لێک جیا ناکاتەوە. پتر لەوە، سەرەڕای ھەندێ لە جیاوازییەکان، لێکچوویییەکی زۆر لە نێوان تاکتاکی مرۆڤ بوونی ھەیە، و تاکەکانی ھەریەک لە کۆمەڵە تۆرەمەیییە پۆلێنبەندیکراوەکان لە سەدەی نۆزدەھەمیش دەتوانرێت لەگەڵ یەک جیاوازیی زۆریان ھەبێ. بەڵام ھەریەک لە کۆمەڵە تۆرەمەیییە ناوبراوەکان خاوەنی تایبەتمەندییەکن کە ئەم تایبەتمەندییانە زۆرتر شوێنکەوتووی دۆخگەلێکن کە لە پێوەندی لەگەڵ ژینگەدان. بۆ نموونە، ڕەنگی تۆخی پێستی ھۆزە ئەفریقایییەکان کە لەبەر چڕێتی مێلانینەکان لە پێستیان درووست بووە تا پێست لە بەرامبەری تیشکی بەتینی خۆر برگری ھەبێ. ئەم تایبەتمەندییە گیرھاتووانە لەگەڵ بەرەوپێشچوونی کات و دوای چەندین بەرە، بە تایبەتمەندییە بۆماوەیییەکان دەگۆڕێن و بەم ڕیزبەندییە تاکەکانی کۆمەڵەیەکی تۆرمەیی ئەم تایبەتمەندی بۆماییانە لە ماوەی کاتێکی درێژخایەن لە نێو خۆیان بڵاو دەکەنەوە. سێ دابەشینی تۆرەمەیی بەرچاو لە جیھاندا ھەیە کە بریتییە لە تۆرەمەی سپی (سپی پێستان)، تۆرەمەی ڕەش (ڕەش پێستان) و تۆرەمەی زەرد یان (زەردپێستان).
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «نژاد»، ویکیپیدیای فارسی. سەردان لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨.
![]() | ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |