ڕەنگی بەھەشت (فیلم)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
ڕەنگی بەھەشت
دەرھێنانمەجید مەجیدی
نووسینمەجید مەجیدی
چەشنی فیلم{{{چەشن}}}
کاستحوسێن مەحجوب
موحسین ڕەمەزانی
سەلامە فەیزی
فەرەحناز سەفاری
ڕێکەوتی دەرچوون١٩٩٩
وڵاتئێران
زمانفارسی

ڕەنگی بەھەشت (بە ئینگلیزی:The color of paradise) (بە فارسی:رنگ خدا) فیلمێکی ئێرانیە کە لە ساڵی ١٩٩٩ بەرھەمھێنراوە. دەرھێنراوە لە لایەن مەجید مەجیدی

چیرۆکی فیلم[دەستکاری]

چیرۆکەکە باسی منداڵێکی نابینای ھەشت ساڵانە کە ناوی موحەممەدە، لە قوتابخانەیەکی تایبەت لە تاران دانراوە بۆ بەسەربردنی کاتەکانی پشووی ھاووین، باوکی ھەست بەشەرمەزاری و دڵگرانی ئەکا بۆ نابینایی کوڕەکەی بۆیە ھەموو کات لە کاتێکی درەنگ ئەچوو بەدووای کوڕەکەی، دواتر ھەوڵی دا کە بەڕێوبەرەکەی ڕازی بکات کە بۆ ھاوین لە لای خۆی بیپارێزی. بەڵام بەڕێوبەرەکە ڕازینابێت، بۆیە باوکی موحەممەد لە کۆتاییدا کوڕەکەی ئەباتە ماڵەوە.

باوکی موحەممەد کە بێوەپیاوە و دەیەوێ کچێکی گەڕەگ بێنێ و خۆی ئامادە ئەکات بۆ ئاھەنگی ژن ھێنان. بە دیاریەوە نزیک بۆوە لە خانەوادەی کچەکەو ئەوانیش ڕەزامەند بوون. بەڵام ئەویست ئەوە بشارێتەوە کە کوڕێکی نابینای ھەیە و لەبەر ئەوەی ئەترسا کە بنەماڵەی کچەکە وا تێبگەن کە ئەمە نیشانەیەکی خراپە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

١.ویکیپیدیای ئینگلیزی