ڕەقە
ڕواڵەت

ڕەقە[١][٢] خشۆکێکە کە لە ئاودا دەژی. ئەم گیانلەبەرە لە بنەماڵەی کیسەڵەکانە. ڕەقەکان وەک کیسەڵەکان پشتێکی ڕەقیان پێوەیە کە لەگەڵ پەراسووەکانیان یەکێکە و نەرمایییەکەی جەستەیان دەپارێزێت.
لە کوردستاندا
[دەستکاری]ئەو جۆرە ڕەقانەی لە کوردستان دەژین لە ڕەقەی دەریایی بچووکترن و درێژایییەکەیان دەگاتە ٢٠ سانتیمەتر. ڕەقەکانی کوردستان لە ئاوی سازگاردا (یان ئاوی شیرین) دەژین، واتە ئاوی وەک چەم و زرێچە و کانی، بۆیە دەکرێت بگوترێت جۆرێک لە ڕەقەی ئاوی سازگار (تێراپین)ن[٣] و فەرقیان لەگەڵ ڕەقەی دەریایی ھەیە کە تایبەت بە زەریاکان و ئوقیانووسەکانە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «ڕەقە»، فەرھەنگەکانی ڤەژین lex.vejin.net. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٤.
- ↑ «ڕەقە»، فەرھەنگەکانی ڤەژین lex.vejin.net. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٤.
- ↑ «terrapin | کوردستانیکا | ڤەژینلێکس». VejinLex (بە کوردی). لە ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |