ڕەقەی دەریایی
ڕواڵەت
| ڕەقەی دەریایی | |
|---|---|
| ناوی پۆلێنکردن | Chelonioidea |
| پلەی پۆلێنکردن | superfamily |
| پۆلێنکردنی باوان | Cryptodira |
| ناوی باوی پۆلێنکردن | Sea Turtles، tortuga marina |
| ڕێکەوتی دەستپێکردن | ١١٠ ملیۆن ساڵ پێش زایین |
ڕەقەی دەریایی یان ڕەقەی زەریایی بەو ڕەقانەی دەگوترێت کە لە ئاوی سوێردا دەژین، واتە ئەو ئاوانەی کە سوێرییان لە سەرەوەیە وەک ئاوی دەریا. ڕەقەی دەریایی حەوت جۆری ھەیە: پشتتەخت، سەوز، دەنووکواشەیی، پشتچەرم، ڕیدلیی کەمپ، و ڕیدڵیی زەیتوونی.[١] لەم حەوت جۆرە شەشیان لە ئاوەکانی دەوری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا پەیدا دەبن و ھەمووشیان بەپێی یاسا پارێزراون.[٢] ڕەقەی دەریایی ڕەنگە بکەونە دەستەی کیسەڵە پشتڕەقەکان یان کیسەڵە پشتچەرمەکان. لەڕاستیدا تەنیا جۆرێکیان کە دەکەوێتە گەورەبنەماڵەی کیسەڵە پشتچەرمەکانەوە ڕەقەی دەریاییی پشتچەرمە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Fisheries، NOAA (٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢). «Sea Turtles | NOAA Fisheries». NOAA (بە ئینگلیزی). لە ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ Assessment of Sea-Turtle Status and Trends: Integrating Demography and Abundance. Washington, D.C.: National Academies Press. ٧ی ئەیلوولی ٢٠١٠. ژپنک ٩٧٨-٠-٣٠٩-١٥٢٥٥-٦.
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە ڕەقەی دەریایی تێدایە.