بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ڕەزان زەیتونە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕەزان زەیتونە
رزان زيتونة

ڕەزان زەیتونە، چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ لە سووریا
لەدایکبوون (١٩٧٧-٠٤-٢٩) ٢٩ی نیسانی ١٩٧٧ (تەمەن ٤٧ ساڵ)
ونبوون9 کانوونی یەکەم ٢٠١٣ (تەمەن ٣٦) [١]
دومە، سووریا[١]
ڕەوشی ونبوونبۆ ماوەی ١٠ ساڵ، ١١ مانگ و ١٢ ڕۆژ ونبووە[١]
پەروەردەبڕواننامە لە یاسا
پیشەپارێزەری مافەکانی مرۆڤ
لیژنەی ھەماھەنگی ناوخۆیی سوریا،[١] سەنتەری بەبەڵگەکردنی تووندووتیژییەکان لە سووریا[١]
ناسراوە بەچالاکوانی مافەکانی مرۆڤ لەماوەی بەھاری عەرەبی لە سووریا و سەرەتای شەڕی ناوخۆیی سووریا.[١]

ڕەزان زەیتونە (بە عەرەبی: رزان زيتونة؛ لەدایکبووی ٢٩ی نیسانی ١٩٧٧) مافناس، چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ و چالاکوانی کۆمەڵگای مەدەنی سوورییە. ڕەزان چالاکییە دیارەکانی لەماوەی بەھاری عەرەبی لە سووریا دەستیپێکرد. ڕەزان دەستیکرد بەخۆشاردنەوە لەدوای ئەوەی لەلایەن حکوومەتی سوریاوە تۆمەتی بەکرێگیراوی وڵاتانی خرایەپاڵ[٢] و ھاوسەرەکەی دەستگیرکرا.[٣] زەیتوونە ھەڵسا بۆ بەڵگەنامەکردنی ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ لە سووریا لیژنەی ھەماھەنگی ناوخۆیی سوریا،[٤] کە تۆڕێکبوون کاری ڕێکخستنن و ناڕەزاییەکانیان لە بەھاری عەرەبی سووریا لە ساڵی ٢٠١١ دەستپێکردبوو. ڕەزان لە ڕۆژی ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ ڕفێندرا، کە وا گومان دەکرێت لەلایەن چەکدارانی جەیش ئیسلام ئەوکارە کرابێت. تا ئابی ٢٠١٨، چارەنووسی ئەو بەناڕوونی ماوەتەوە. وا گومانیش دەکرێت کە ناوبراو کووژرابێت.[١]

چالاکییەکان

[دەستکاری]

ڕەزان لەگەڵ گرووپێک لە پارێزەران بەیەکەوە کاریان لەسەر بەرگریکردن لە زیندانە سیاسییەکان دەکرد لەوەتەی ساڵی ٢٠٠١. لەھەمان ساڵدا، ڕەزان بووە یەکێک لە دامەزرێننەرانی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ لە سوریا (HRAS). دواتر ڕەزان زەیتوونە لینکی زانیاری مافەکانی مرۆڤی سووری (SHRIL) ڕاگەیاند، لەڕێگای ئەم تۆڕەوە ناوبراو بەردەوام زانیاری و ڕاپۆرتی بڵاودەکردەوە دەربارەی ڕەوشی تووندیتیژی و مافەکانی مرۆڤ لە سووریا. لە ساڵی ٢٠٠٥ تاکوو ونبوونی لە ٢٠١٣، ڕەزان ئەندامی چالاکی کۆمیتەی پتشگیری خێزانی زیندانییە سیاسییەکانی سوریا بوو.

لە ٢٣ی ئازاری ٢٠١١، کەناڵی حکوومەتی سووریا ئەوەی ڕاگەیاند کە ڕەزان زەیتوونە ھەواڵگری بیانییە، ڕەزان خۆی شاردەوە لەدەست حکوومەت بۆئەوەی دەستگیرنەکرێت، بەڵام بەردەوامبوو لە چالاکییەکانی لەبواری مافەکانی مرۆڤ.[٥]

لە نیسانی ٢٠١١، سەنتەری بەبەڵگەکردنی تووندووتیژییەکان لە سووریا دامەزراند بۆ بەبەڵگەکردنی تووندووتیژییەکان لەلایەن ھەموو لاینەکانی وڵات.[٦] ھەروەھا بەشداربوو لە ئامادەکردنی ڕاپۆرت بۆ لیژنەی ھەماھەنگی ناوخۆیی سوریا،[٤] کەخۆشی یەکێکبوو لە دامەزرێنەرانی.[١]

ھاوسەرەکەی وائل حەمادە لەڕۆژی ١٢ی ئایاری ٢٠١١ دەستگیرکرا. ھەروەھا براکەشی عەبدولرەحمان دەستگیرکرا. ھاوسەرەکەی، لەکاتی زیندانیکردنی پرسیاری کارەکانی ڕەزان زەیتوونەی لێکرا لەبارەی چالاکییەکانی لەبواری مافەکانی مرۆڤ، دواتر لە ١ی ئابی ٢٠١١ وائل حەمادە ئازادکرا.[٧]

لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١، خەڵاتی ساخارۆڤی پێدرا بۆ ئازادی بیرووڕا، لەپاڵ چوار ژنە عەرەبی دیکە.[٨] ھەروەھا پێشتریش خەڵاتی ئانا پۆلیتکۆڤسکایا وەرگرت لەمەڕ گەیشتنی بەدۆخی ژنانی جەنگ. لە ساڵی ٢٠١٣، خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتیی پێبەخشرا.[٩]

ونبوون

[دەستکاری]

ماڵپەڕەکانی لایەنگرانی ئۆپۆزسیۆن لەڕۆژی ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣، ھەواڵی ئەوەیان ڕاگەیاند کە زەیتوونە ڕفێندراوە لەگەڵ ھاوسەرەکەی وائل حەمادە، ھەروەھا لەگەڵ دوو ھاوڕێی بەناوەکانی سەمیرە خەلیل و نازم حەمادی لە شارۆچکەیەکی ژێردەست ئۆپۆزسیۆن بەناوی دوما لە باکووری دیمەشق.[١٠][١١][١٢] تاکوو کانوونی یەکەمی ٢٠١٥، ھیچ ھەواڵ و زانیارییەکی نوێ لەبارەی خۆی و ناوی ڕفێنەرەکان بەشێوەیەکی دڵنیاکەرەوە نییە. بەڵام گوماندەکرا کە کردەی ڕفاندنەکە لەلایەن گرووپە ئیسلامییە سەلەفییە یاخیبووەکان کرابێت لەژێرناوی جەیش ئیسلام.[١٣][٦]

لە ئابی ٢٠١٨، دەزگای ئەسۆشیەتید پرێس (AP) ڕایگەیاند کەھیچ بەڵگەیەکیان نییە لەسەر چارەنووسی زەیتوونە، ئەی پی ئەوەشی ڕاگەیاند کە بەڵگە سەرەتاییەکان ئەوە دەردەخەن کە جەیش ئیسلام ناوبراویان خستبێتە زیندانی تەوبە. بەڵام دواتر جەیس ئیسلام ئەو ھەواڵەیان ڕەتکردەوە.[١] لەو بەڵگانەی کە لەنێو زیدانییەکان باسی لێوەدەکرا کە نووسراوێکبووە لەسەر دیواری زیندانەکان کەلەسەری نووسرابوو "بیری دایکم دەکەم - ڕەزان زەیتوونە، ٢٠١٦". بەڵگەیەکی دیکەش یەکێک لە کۆمپیوتەرەکانی زەیتوونەبوو کە لەکاتی ڕفاندنی ئەوا ئەویش برابوو، ئایپی کۆمپیوتەرەکە لە شوێنی زیندانی تەوبە بەکارھێنرابوو. کازن دەروێش، یەکیکی دیکە لە چالاکوانەکانی مافەکانی مرۆڤ لەبارەی چارەنووسی زەیتوونە دەڵێت تاکوو ٢٠١٧، زەیتوونە لای جەیش ئیسلام دەستبەسەر بووە. دواتر دەزگای ئەسۆشیەتید پرێس، ڕاگەیاند کە زەیتوونە کووژراوە.[١]

خوێندن

[دەستکاری]

زەیتوونە لە ساڵی ١٩٩٩ خوێندنی لەبەشی یاسا تەواوکرد، لە ساڵی ٢٠٠١ وەک پارێزەر دەستبەکاربوو.

خەڵاتەکان

[دەستکاری]
  • خەڵاتی ساخارۆڤ بۆ بیرووڕای ئازاد لە ساڵی ٢٠١١.[١٤]
  • خەڵاتی ئانا پۆلیتکۆڤسکایا - ساڵی ٢٠١١.[١٥]
  • خەڵاتی ئیبن ڕووشد بۆ ئازادی بیرووڕا بۆ ساڵی ٢٠١٢ لە بەرلین.
  • لە ساڵی ٢٠١٣، خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتیی.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ ئ ا ب پ ت ج چ ح خ د «Clues But No Answers in One of Syrian War's Biggest Mysteries». Bloomberg News/AP. 2018-08-13. لە 2019-05-01 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 2019-05-01 ھێنراوە.
  2. ^ «Syrian Activist In Hiding: 'If We Didn't Believe We Will Win, We Couldn't Bear All This'». Radio Liberty. ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١. لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ ھێنراوە.
  3. ^ Beaumont، Peter (21 May 2011). «Syria's defiant women risk all to protest against President Bashar al-Assad». The Guardian. London. لە 27 October 2011 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  4. ^ ئ ا «Syrian woman activist wins human rights award». Amnesty International. ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١. لە ٥ی شوباتی ٢٠١٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ ھێنراوە. ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ «SYRIA HUMAN RIGHTS INFORMATION LINK (SHRIL)». PeaceWomen; Women's International League for Peace and Freedom. لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی نیسانی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی نیسانی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  6. ^ ئ ا «'A person who believed': Remembering Razan Zaitouneh on her 41st birthday». Syria Direct. ٢٩ی نیسانی ٢٠١٨. لە ڕەسەنەکە لە ٥ی ئابی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی ئازاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
  7. ^ «SYRIA: FURTHER INFORMATION: SYRIAN MAN RELEASED: WA'EL HAMMADA». Amnesty International. ١١ی ئابی ٢٠١١. لە ١٥ی نیسانی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  8. ^ «Three finalists for Sakharov Prize 2011 honouring human rights activists». European Parliament. لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ ھێنراوە.
  9. ^ «Dissident Tibetan Writer Wins The US Government 2013 International Women of Courage Award». VOA Tibetan. لە ٤ی شوباتی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  10. ^ «اختطاف الناشطة رزان زيتونه في دوما بريف دمشق» [The abduction of activist Razan Zeitouneh in Douma suburb of Damascus]. DayPress (بە عەرەبی). ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣. لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی ئازاری ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی شوباتی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  11. ^ Alwasl، Zaman (١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣). «Human Rights advocate Razan Zaitouneh kidnapped near Damascus». zamanalwsl.net. لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  12. ^ «Syrian opposition activist Razan Zaitouneh kidnapped at gunpoint». Financial Times. لە ٤ی شوباتی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  13. ^ Pizzi، Michael. «The Syrian Opposition Is Disappearing From Facebook». The Atlantic. لە ٨ی شوباتی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  14. ^ «Three finalists for Sakharov Prize 2011 honouring human rights activists». European Parliament. لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ ھێنراوە.
  15. ^ «Razan Zaitouneh (Syria): Winner of the 2011 Anna Politkovskaya Award». Raw in War. لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی ئازاری ٢٠١٥ ھێنراوە.