ڕێویی سوور

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ڕێوی سوورەوە ڕەوانە کراوە)
ڕێوی (ڕێوی سوور)، نۆمێ، ئەلاسکا
(ڕێوی سوور)، نۆمێ، ئەلاسکا

ڕێوی سوور (ناوی زانستی: Vulpes vulpes) ئاژەڵێکی ڕێوییە کە سەر بە ڕیزبەندی گۆشتخۆرەکان و بنەماڵەی canidae یە، ھەروەھا بە سادەیی بە ڕێوی ناسراوە بەو پێیەی باوترین جۆری ڕێوییە، بە تایبەت لە بەریتانیا و ئێرلەندا، کە جگە لەو جۆرە سەگێکی کێوی نەماوە. لە ناوچە جیاوازەکانی جیھاندا بڵاوبووەتەوە، ئەمەش وای کردووە بەربڵاوترین گۆشتخۆر بێت لەسەر ڕووی جیھان، لە سەرانسەری کەنەدا و ئەلاسکا و زۆربەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئەورووپا و باکووری ئەفریقا و نزیکەی ھەموو بەشەکانیدا بڵاوبووەتەوە ھەروەھا لە سەدەی نۆزدەھەمدا بە ئوسترالیا ناسێندرا.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Vulpes vulpes". Retrieved 2007-08-19.