ڕێنێتا ئیندژۆڤا
ڕواڵەت
ڕێنێتا ئیندژۆڤا | |
---|---|
لەدایکبوون | نۆڤا زاگۆرا، بولگاریا | ٦ی تەممووزی ١٩٥٣
پیشە | سیاسەتوان، ئابووریناس |
پۆستەکان | سەرۆک وەزیرانی بولگاریا |
پەروەردە | University of National and World Economy |
ئەندامی حیزبی | بێ نرخ |
ڕێنێتا ئیندژۆڤا (بە زمانی بولگاری: Ренета Иванова Инджова؛ لە دایکبووی ٦ی تەمموزی ١٩٥٣) ژنە سیاسەتوانی بولگارییە، ئەو لە ماوەی ١٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٤ تاکوو ٢٥ی کانوونی دووەمی ١٩٩٥ بە وەکالەت بووە سەرۆک وەزیرانی بولگاریا. ئەو یەکەم ژنە بولگارییە کە پۆستی سەرۆک وەزیرانی وڵات وەربگرێت.[١][٢]
ژیان
[دەستکاری]ڕێنێتا ئیندژۆڤا لە ڕۆژی ٦ی تەمموزی ١٩٥٣ لە شاری نۆڤا زاگۆرا لە دایکبوو. ئەو بڕواننامەی دکتۆرای بەدەستهێناوە و بووەتە مامۆستای زانکۆ، لە زانکۆ بابەتی زانستە سیاسییەکانی گوتۆتەوە. ئەو لەگەڵ بۆیان سلاڤینکۆڤ هاوسەرگیری کردووە و بەڵام دواتر جیابوونەتەوە، ئەوان بەیەکەوە خاوەنی منداڵێکن.
لە ساڵی ١٩٩٥ خۆی هەڵبژارد بۆ سەرۆکایەتی شارەوانی سۆفیا، بەڵام لە نێوان کاندیدەکان پلەی سێیەمی وەرگرت و دەرنەچوو.[٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Reneta Indzhova - former Prime Minister». Events.bg. EVENTS.bg. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی ئازاری ٢٠١٤ ھێنراوە. ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ Skard, Torild (2014) "Reneta Indzhova" in Women of power - half a century of female presidents and prime ministers worldwide, Bristol: Policy Press, ISBN 978-1-44731-578-0
- ^ Publications، Europa (2003-09-02). A Political Chronology of Europe (بە ئینگلیزی). Routledge. ISBN 978-1-135-35687-3.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕێنێتا ئیندژۆڤا تێدایە. |