ڕێبازە ئەدەبییەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ڕێبازە ئەدەبییەکان یان قوتابخانە ئەدەبییەکان، بە تەوژمێکی ئەدەبی دیاریکراو دەڵێن، کە بە تایبەتمەندی و خەسڵەتەکانیان لە یەکتر جیائەکرێنەوە، ھەڵگری تایبەتمەندی و خەسڵەتی سەردەمێکی دیاریکراون.

چەندین ڕێبازی ئەدەبی ھەیە، وەکو (ڕێنیسانس، کلاسیزم، ڕۆمانسیزم، ڕیالیزم، ناتورالیزم، پەرناسیزم، سوریالیزم، نیھلیسیزم) بەڵام لە ھەموویان دیارتر ڕێبازی کلاسیزم و ڕێبازی ڕۆمانتیک و ڕێبازی ریاڵیزمە.

ھەریەک لەم ڕێبازانە تایبەتمەندی و پرەنسیپ و بیر و بۆچوونیی تایبەت بە خۆی ھەیە، بەپێی پێویستی و بۆچونەکانیی کۆمەڵگا لە کاتێکی تایبەتدا سەرھەڵدەدات. یەکەم ڕێبازی ئەدەبیش رێبازی کلاسیزمە پاش سەردەمی ڕاپەرین لە ئەورووپا لە سەدەی ١٧یەمی زایینی دروست بوو. بە گشتی ڕیبازە ئەدەبییەکان؛ ە چەند قۆناغێکی تایبەتی مێژوودا لەلایەن ئیتاڵی و فەرەنسی و ئینگلیز و ئەلمانییەکانەوە دانراون وە ھەروەھا ڕینێسانسیش ڕێخۆشکەر بوو بۆ سەرھەلدان و بلاوبونەوە و ناساندنی ڕێبازە ئەدەبییەکان.

ڕیبازە ئەدەبییەکان بە ھەوڵ و کۆششی ئەدەبکاران و ڕەخنەگرانی جیھانی ھاتونەتە ئاراوە تایبەتمەندی و ھونەر و ھێلە فەلسەفییەکانی بۆ کێشراون و کاریگەری ئەفلاتوون و ئەرستۆ بووە ھۆی بنیاد نانی ڕێبازە ئەدەبییەکان.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • ڕێبازە ئەدەبییەکان، کتێبی خوێندنی پۆلی دەیەمی دواناوەندی
  • زمان و ئەدەبی کوردی،کتێبی خوێندنی پۆلی یازدەھەمی دواناوەندی