ڕیکی پوج

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ریکی پوج

لەدایکبوون (١٩٩٩-٠٨-١٣) ١٣ی ئابی ١٩٩٩ (تەمەن ٢٤ ساڵ)
باڵا١٫٦٩ m (٥ پێ ٦ ١٢ in)

ریکارد «ریکی» پوج مارتی (بە کەتەلۆنی: [riˈkaɾt ˈputʃ]؛ لەدایکبووی ١٣ی ئابی ١٩٩٩) یاریزانێکی پیشەگەری ئیسپانییە کە یاری بۆ یانەیبارسێلۆنا دەکات لە ڕۆڵی یاریزانی ناوەڕاستدا.[١]

یاریکردن[دەستکاری]

لەدایکبووی ماتادێپێرا، بارسێلۆنا، کەتەلۆنیا، پوج لە یانەی «یو ئێف بی ژاباک تێریسا» پەیوەندی بە یانەی لاوانی «بارسێلۆنا» وە کرد لە ساڵی ٢٠١٣.[٢]پاش گوونجان لەگەک یانەکەدا، دەرکەوتنی یەکەمی خۆی ئەنجامدا لە یانەی یەدەگی یانەکەدا، کە وەک یاریزانی یەدەگ ھاتە نێو یاریگا لە شوێنی یاریزان مارکەس مکگوان لە نیوەی دووەمی یارییەکەدا، یارییەکە بە ئەنجامی (١–١) کۆتاییھات دژی یانەی «جیمناستیک دی تاراگۆنا».[٣]

لە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨، یەکەم یاری پیشەگەری خۆی ئەنجامدا دژی یانەی «کەلچەرەل لیۆنیسا» لە بردنەوەیەکی (٤–١)دا لە یاریگای خۆیان لە جامی شای ئیسپانیا، لە خوولەکی ٥٥ ھاتە نێو یارییەکە وە گۆڵی چوارەمی یانەکەی درووستکرد. یەکەم یاری خۆی وەک «خەونێک کە بەدی ھات» باسکرد.[٤]

پوج یەکەم یاری پیشەگەری خۆی لە خوولی ئیسپانیدا دژی یانەی «ھوێسکا» بوو لە یاریێکی یەکساندا (٠–٠) و لە لە ٦٧ خوولەکی یارییەکە بەشداریکرد.

ژیانی کەسی[دەستکاری]

باوکی پوج، کارلێس، یاریزانێکی پیشەگەر بوو. کاروانی تۆپی پێی خۆی بەسەربرد لە یانەی «تێرێسا» لە ڕۆڵی باڵی چەپەی پشتەوە.[٢]

ئامارەکان[دەستکاری]

دەرکەوتن و گۆڵ، وەرز و خوولەکان[٥]

یانە وەرز خوول جامی شای ئیسپانیا ئەوڕووپا ئیتر گشتی
ئاست یاری گۆڵ یاری گۆڵ یاری گۆڵ یاری گۆڵ یاری گۆڵ
بارسێلۆنای ئاستی پلە دوو ٢٠١٧–٢٠١٨ خوولی ئیسپان ئاستی پلە دوو ٣ ٠ ٣ ٠
٢٠١٨–٢٠١٩ خوولی ئیسپان ئاستی پلە دوو ٣٢ ٠ ٣٢ ٠
٢٠١٩–٢٠٢٠ ١ ٠ ١ ٠
گشتی ٣٦ ٠ ٣٦ ٠
بارسێلۆنا ٢٠١٨–٢٠١٩ خوولی ئیسپانی ٢ ٠ ١ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٣ ٠
گشتی ٢ ٠ ١ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٣ ٠
کۆی گشتی ٣٨ ٠ ١ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٣٩ ٠

دەستکەوتەکان[دەستکاری]

بارسێلۆنا

  • جامی لاوەکانی فیفا یەک جار: ٢٠١٧–٢٠١٨
  • خوولی ئیسپانی یەک جار: ٢٠١٨–٢٠١٩

دەستکەوتە کەسییەکان

  • [٥]باشترین یاریزانی جامی داھاتوو یەک جار: ٢٠١٦

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Segura, Alejandro (6 December 2018). "Riqui Puig is a 'small madman' who walks freely at the Camp Nou". Marca (بە ئینگلیزی). Translated by Gillingham, Geoff. Barcelona. Retrieved 10 March 2019.
  2. ^ ئ ا "Riqui Puig, otro pequeño 'jugón'" [Riqui Puig, another little 'baller'] (بە ئیسپانی). Mundo Deportivo. 20 February 2014. Archived from the original on 14ی Septemberی 2019. Retrieved 2 March 2018. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  3. ^ "Debut muy prometedor de Riqui Puig con el Barça B" [Very promising debut of Riqui Puig with Barça B] (بە ئیسپانی). Sport. 24 February 2018. Retrieved 2 March 2018.
  4. ^ "Riqui Puig makes official debut". www.fcbarcelona.com (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 22ی Septemberی 2017. Retrieved 2018-12-06. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  5. ^ ئ ا ڕیکی پوج لە ساکروێی