بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ڕیم نومێری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕیم نومێری

ڕیم نومێری (لە دایکبووی ١٩٩٦) چالاکوانی مافەکانی منداڵانە لە یەمەن، ھەروەھا ناسراوە بەھۆی چالاکییەکانی دژ بە ھاوسەرگیری پێشوەختە (منداڵان). لە ١١ی ئازاری ٢٠٠٩، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا، خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[١] لە ساڵی ٢٠١٠ لەلایەن گۆڤاری تایم وەک یەکێک لە ١٠٠ کاریگەرترین کەسایەتی ساڵ لە جیھان دیاریکرا.[٢]

ڕیم کاتێک تەمەنی ١٢ ساڵان بووە، لەکۆتایی وەرزی خوێندن، باوکی بەزۆر بەشووی دەدات بە پیاوێکی ٣٠ ساڵان. بەڵام کاتێک ڕیم ھاوسەرگیرییەکە ڕەت دەکاتەوە، ئەوا لەلایەن باوکییەوە دەم و دەستی دەبەسترێتەوە تا ڕۆژی ئاھەنگی ھاوسەرگیرییەکە. دواتر ڕیم چیڕۆکی دەستدرێژی سێکسی لەلایەن ئەو پیاوە ٣٠ ساڵییەی بۆ کونسڵخانەی ئەمریکا باسکرد، کە کردبوویە سەر ئەو، بەمەبەستی ڕازیکردنی بۆ ھاوسەرگیرییەکە.[٣]

دوای دووجار ھەوڵدان بۆ خۆکوشتن، ئەوا چیڕۆکەکەی لە ئاستی جیھان دەنگی دایەوە. دواتر لە ھاوسەرەکەی جیابوویەوە لە دادگایەکی یەمەن، ئێستا ناوبراو لەگەڵ دایکی دەژی.[٤]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Speech in Honor of International Women's Day». Embassy of the United States - Yemen. ٨ی ئازاری ٢٠١٠. لە ڕەسەنەکە لە ٥ی نیسانی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی ئابی ٢٠١٥ ھێنراوە. ٥ی نیسانی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. «The 2010 Time 100». Time. ٢٩ی نیسانی ٢٠١٠. لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی ئابی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣١ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  3. «Child Bride Fights Against Forced Marriage». America.gov. ٦ی ئازاری ٢٠٠٩. لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی ئازاری ٢٠٠٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی نیسانی ٢٠١٠ ھێنراوە.
  4. Steinem، Gloria (٢٩ی نیسانی ٢٠١٠). «Reem Al Numery». Time. لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی ئابی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی نیسانی ٢٠١٠ ھێنراوە.