بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ڕۆژی جیھانیی شەکرە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ڕۆژی جیهانی شەکرهەوە ڕەوانە کراوە)
لۆگۆی ڕۆژی جیھانی شەکرە

ڕۆژی جیھانی شەکرە ھەڵمەتێکی جیھانی گەورەی ھۆشیارکردنەوەیە کە تیشک دەخاتە سەر نەخۆشی شەکرە و ھەموو ساڵێک لە ڕۆژی ١٤ی تشرینی دووەم بەڕێوەدەچێت.[١]

ئەم بۆنەیە لەلایەن فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی نەخۆشی شەکرە (IDF) سەرپەرشتی کرا، ھەر ڕۆژێکی جیھانی نەخۆشی شەکرە گرنگی بە بابەتێکی پەیوەست بە نەخۆشی شەکرە دەدات؛ نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم تا ڕادەیەکی زۆر دەتوانرێ پێشی لێ بگیرێ، چارەسەر بکرێ و ھەروەھا نە گوازراوەشە؛ بەڵام ژمارەی تووشبووەکانی بە خێرایی لە سەرانسەری جیھاندا زیاد دەکات. شەکرەی جۆری یەکەم پێشگیری لێ ناکرێت بەڵام دەتوانرێت بە دەرزی ئەنسۆلین جڵەو بکرێت.[٢] ئەو بابەتانەی کە باسکراون بریتی بوون لە نەخۆشی شەکرە، مافەکانی مرۆڤ، شەکرە و شێوازی ژیان، شەکرە و قەڵەوی، شەکرە لە کەسانی مەترسی لەسەر و بێ سەرچاوە، و شەکرە لە منداڵان و ھەرزەکاران. لەکاتێکدا کە ھەڵمەتەکان تەواوی ساڵەکە دەخایەنن، ڕۆژەکە خۆی ڕۆژی لەدایکبوونی فرێدریک بانتینگە کە لەگەڵ چارڵز بێست بۆ یەکەمجار ئەو بیرۆکەیەیان وروژاند کە بووە ھۆی دۆزینەوەی ئەنسۆلین لە ساڵی ١٩٢٢[٣]

مێژوو

[دەستکاری]
قەڵای ھیمێجی لە ساڵی ٢٠٠٨ بۆ ڕۆژی جیھانی نەخۆشی شەکرە گەشبووەوە

لە ساڵی ١٩٩١ ڕۆژی جیھانی شەکرە لەلایەن فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی شەکرە و ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی WHO ڕاگەیەندرا وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر زیادبوونی خێرای تووشبووانی شەکرە لە سەرانسەری جیھاندا.[٢][٤]

تا ساڵی ٢٠١٦، ڕۆژی جیھانی نەخۆشی شەکرە لەلایەن زیاتر لە ٢٣٠ کۆمەڵەی ئەندامی IDF لە زیاتر لە ١٦٠ وڵات و ناوچەدا یاد دەکرایەوە، ھەروەھا لەلایەن ڕێکخراوەکانی دیکە، کۆمپانیاکان، پیشەگەرانی تەندروستی، سیاسەتمەداران، کەسایەتییە ناودارەکان، خێزانەکانیان و ئەو کەسانەی کە لەگەڵ نەخۆشی شەکرە دەژین.[٥] چالاکییەکان بریتین لە ھەڵمەتی پشکنین و لە بێژینگ دان، ھەڵمەتی ڕادیۆیی و تەلەڤیزیۆنی، بۆنە وەرزشییەکان و چەندانی تر.

تەوەرەکان

[دەستکاری]

تەوەری ھەڵمەتەکانی پێشووی ڕۆژی جیھانی شەکرە سەرنجی لەسەر ھۆکارە جیاوازەکان بووە کە کاریگەریان لەسەر مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە و کێشەکانی ھەیە:[٦]

  • ٢٠١٣: داھاتوومان دەپارێزین: پەروەردە و خۆپاراستن لە نەخۆشی شەکرە.
  • ٢٠١٤: نانی بەیانیت با شین بێت.
  • ٢٠١٥: خواردنی تەندروست.
  • ٢٠١٦: چاوەکان لەسەر شەکرە.
  • ٢٠١٧: ژنان و نەخۆشی شەکرە – مافی ئێمە بۆ داھاتوویەکی تەندروست.
  • ٢٠١٨–٢٠١٩: خێزان و نەخۆشی شەکرە – نەخۆشی شەکرە پەیوەندی بە ھەموو خێزانێکەوە ھەیە.[٧]
  • ٢٠٢٠: پەرستار و نەخۆشی شەکرە.[]
  • ٢٠٢١–٢٠٢٣: دەستڕاگەیشتن بە چاودێری نەخۆشی شەکرە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ International DiabetesFederation. «World Diabetes Day | Diabetes: protect your family».
  2. ^ ئ ا «Previous campaigns». World Diabetes Day. International Diabetes Federation. لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی تەممووزی ٢٠١٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٠ ھێنراوە.
  3. ^ «The history of the discovery of insulin». Portsmouth Daily Times. ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧. لە ڕەسەنەکە لە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  4. ^ World Health Organization. Promoting health through the life-course: World Diabetes Day 2016. Geneva, accessed 7 November 2016.
  5. ^ Diabetes.co.uk.Diabetes Week.
  6. ^ «World Diabetes day: Themes and Activities». badhaai.com. ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧.
  7. ^ «International Diabetes Federation – World Diabetes Day 2018–19». www.idf.org. لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]