ڕۆزا جولێتا مۆنتانۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕۆزا جولێتا مۆنتانۆ سالڤاتیرا

ڕۆزا لە ساڵی ٢٠١٥، لەکاتی وەرگرتنی خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی
لەدایکبوون
ڕۆزا جولێتا مۆنتانۆ سالڤاتیرا

١٦ی ئابی ١٩٤٦
کوالیکۆلۆ, بۆلیڤیا
نەتەوەبۆلیڤی
پیشەپارێزەر و چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ
چالاکبوون١٩٨١–ئێستا

ڕۆزا جولێتا مۆنتانۆ سالڤاتیرا (لە دایکبووی ١٦ی ئابی ١٩٤٦) پارێزەر، بەرگریکار و چالاکوانی مافەکانی مرۆڤە لە بۆلیڤیا. لە ساڵی ٢٠١٥، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[١]

خوێندن[دەستکاری]

ڕۆزا لە ساڵی ١٩٦٥، لە زانکۆی مایۆر دی سان سیمۆ بەکالۆریۆسی لە مرۆڤایەتی بەدەستھێنناوە. دواتر لە ساڵی ١٩٧٢، لە ھەمان زانکۆ خوێندنی بەشی یاسا تەواودەکات.[٢] پاشان دەست بەخوێندنی ماستەر لە مافەکانی مرۆڤ و زانستە سیاسییەکان دەکات لە زانکۆی مایۆر دی سان سیمۆ ھەروەھا لە زانکۆی ھولیڤا لە ئیسپانیا.[٣] دواتر بۆ خوێندنی دکتۆرا دەچێتە شاری سیڤیلیا، ئیسپانیا و لە زانکۆی پابلۆ دی ئۆلاڤیدی دەخوێنێت.[٢]

چالاکییەکان[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٨١، لەکاتی کودەتای بۆلیڤیا ئەوا ناوبراو لەماڵەکەی خۆیدا زیندانی دەکرێت، ئەوکاتە ڕۆزا ڕێبەرایەتی یەکێتیی ژنانی بۆلیڤیای دەکرد.[٤] دواتر لە ٤ی ئاب، ڕژێمی دیکتاتۆری بەکۆتایی ھات و ڕۆزا گەڕایەوە چالاکییە یاساییەکانی.[٥] لە ١١ی نیسانی ١٩٨٥، ڕۆزا خانەی یاسایی ژنان دادەمەزرێنێت لەپێناو کەمکردنەوە تووندووتژی و دەستدرێژی سێکسی بەرامبەر ژنان لە بۆلیڤیا. ھەروەھا ڕێکخراوەکەی چالاکی کۆمەڵایەتی، چارەسەری دەروونی و ھەڵمەتی گەیاندنی پەیامی یەکسانی جێندەر لە بۆلیڤیا ئەنجام دەدا.[٦] لەساتی دامەزراندنی ڕێکخراوەکەیدا، ئەوا ھاریکاری بۆ زیاتر لە ٣٠ ھەزار ژنی قوربانی ژێردەستی تووندووتیژی و دەستدرێژی سێکسی لەخۆگرت، ھەروەھا ھەماھەنگییان لەگەڵ دەستەی یاسایی وڵات ئەنجامدا بۆ داڕشتنی ڕەشنووسی یاسا بۆ پاراستنی ژنان. لە ساڵی ٢٠١٣، حکوومەتی بۆلیڤی سزای کووشتنی ژنانی بە ئەوپەڕی ٣٠ ساڵ زیندانی دیاریکرد.[٧]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Biographies of 2015 Award Winners". U.S. State Department. March 2015. Retrieved 11 March 2015.
  2. ^ ئ ا "Resumen de curriculum vitae" (بە ئیسپانی). Organization of American States. 2007. Retrieved 12 March 2015.
  3. ^ "CEJIL's Board of Directors". http://cejil.org. Archived from the original on 19 February 2015. Retrieved 12 March 2015. {{cite web}}: External link in |website= (help) ١٩ی شوباتی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ "The Americas: The Republic of Bolivia" (PDF). Amnesty International Report 1981. London: Amnesty International Publications. 1 May 1980 to 30 April 1981: 118. 1981. Retrieved 13 March 2015. ٢٥ی ئابی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ Wagner, Maria Luise (December 1989). "Transition to Democracy". A Country Study: Bolivia. Library of Congress. Retrieved 13 March 2015.
  6. ^ Department of International Affairs/Secretariat for External Relations. "Application to Participate In OAS Activities Pursuant to Article 6 of the Guidelines for Participation by Civil Society Organizations in OAS Activities". Organization of American States. Retrieved 12 March 2015.
  7. ^ "Biographies of 2015 Award Winners". U.S. State Department. March 2015. Retrieved 11 March 2015.