ڕۆبێرت ئێف کێنێدی جونیەر
ڕۆبەرت ئێک کێنەدی جونیەر | |
---|---|
کێنەدی لە ساڵی ٢٠١٣ | |
وەزیری تەندروستی و خزمەتگوزارییە مرۆییەکان بەربژێر | |
دەستبەکاربوون | |
سەرۆک کۆمار | دۆناڵد ترامپ (ھەڵبژێردراو) |
جێگر | جیم ئۆنیڵ (بەربژێر) |
دوابەدوای | خاڤیێر بێسێرا |
وردەکاریی تاکەکەسی | |
لەدایکبوون | ڕۆبەرت فرانسیس کێنەدی جونییەر ١٧ی کانوونی دووەمی ١٩٥٤ واشینگتن دی سی، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. |
پارتی سیاسی | |
ھاوسەر(ەکان) |
|
منداڵ(ەکان) | ٦ |
پەروەردە |
ڕۆبەرت فرانسیس کەنەدی جونیەر (لەدایکبووی ١٧ی کانوونی دووەمی ١٩٥٤) ناسراو بە ئاڕ ئێف کەی جونیەر، سیاسەتمەدار، پارێزەر و چالاکوانێکی ئەمریکییە. لە ساڵی ٢٠٢٤، دۆناڵد ترامپ ڕۆبەرتی وەک کاندید بۆ پۆستی وەزیری تەندروستی و خزمەتگوزارییە مرۆیییەکان و لە دووەمین کابینەی سەرۆکایەتیی خۆی دەستنیشانی کرد.[١]
ڕۆبەرت بەشێکە لە بنەماڵەی کێنەدی، بە دیاریکراوی کوڕی سیناتۆر و داواکاریی گشتیی پێشووتر ڕۆبەرت ئێف کێنەدی و برازای سەرۆکی پێشوو جۆن ئێف کێنەدی و سیناتۆر تێد کێنەدییە. دوابەدوای بەسەربردنی تەمەنی منداڵی لە واشینگتن دی سی، کێنەدی خوێندنی زانکۆی لە زانکۆی ھارڤارد بەشی یاسا تەواو دەکات. دوای ئەوە وەک یاریدەدەری داواکاریی گشتیی نیویۆرک کار دەکات لەناوەڕاستی ھەشتاکان، بە دیاریکراوی کاری کردووە لەسەر دۆسیە پەیوەستەکانی ژینگە. لەمیانی ئەرکەکەیدا، کێنەدی چەندین دۆسیەی بەرامبەر کۆمپانیا زەبەلاحەکان بردووەتەوە کەوا دەستیان ھەبوو لە پیسکردنی ژینگە. ھەر لە درێژەی ھەوڵەکانی بۆ پاراستنی ژینگە، کێنەدی دوو ڕێکخراوی قازانج نەویستی دانا کە ئەوانیش بریتی بوون لە ئینڤایرۆمێنتەڵ لیتیگەیشن و واتەرکیپەر ئەڵایەنس. لە ھەڵبژاردنی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (٢٠٢٤)دا، کێنەدی وەک کاندیدێکی سەربەخۆ پاڵێوراو بوو بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەمریکا. لە کۆتا قۆناغەکانی ھەڵبژاردنەکەدا، کێنەدی کشانەوەی خۆی ڕاگەیاند و پشگیری بۆ دۆناڵد ترامپ دووپات کردەوە.
لە ساڵی ٢٠٠٥ەوە، کێنێدی ڕۆڵی ھەبووە لە بڵاوکردنەوەی زانیاریی ھەڵە لەبارەی ڤاکسین کردن و تیۆری پیلانگێڕیی جۆراوجۆر لەبارەی تەندروستیی گشتی لەوانەش بانگەشەی ئەوەی کردووە کە پەیوەندیی ھەیە لە نێوان ڤاکسینەکان و ئۆتیزم.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Robert F. Kennedy Jr.»، Wikipedia (بە ئینگلیزی)، 2024-12-30، لە 2024-12-30 ھێنراوە
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی سیاسەت
- دەروازەی یاسا
- دەروازەی ژینگە
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕۆبێرت ئێف کێنێدی جونیەر تێدایە. |
- Pages using the JsonConfig extension
- خێزانی کێنیدی
- دەرچووانی زانکۆی ھارڤارد
- سەربەخۆکانی کالیفۆڕنیا
- نووسەرانی سیاسیی ئەمریکی
- ئەمریکییەکانی بە ڕەگەز ئیری
- نووسەرە ناخەیاڵییە ئەمریکییەکانی سەدەی ٢١ەم
- نووسەرە پیاوە ئەمریکییەکانی سەدەی ٢١ەم
- نووسەرە ناخەیاڵییە ئەمریکییەکانی سەدەی ٢٠ەم
- نووسەرە پیاوە ئەمریکییەکانی سەدەی ٢٠ەم
- زیندووان
- لەدایکبووانی ١٩٥٤