ڕووناکبیری ئێستا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

ڕوناکبیری ئێستا: دۆزێکی بیربێژی، زانستی، مرۆڤایەتی و پێشکەوتن کتێبێکی ساڵی ٢٠١٨ لە لایەن زانای کەنەدی-ئەمریکی ستیڤن پینکەرەوە نوسراوە. نووسەر پێی وایە کە بەھا ڕوناکبیریەکان (بیربێژی "مەنتیق"، زانست و مرۆڤایەتی) بوونەتە ھۆی پێشکەوتن؛ پیشاندەری ئەوەن کە پێشکەوتنی تەندروستی، بوژاندنەوە، سەلامەتی، ئاشتی و دڵخۆشی لەسەر ئاستی جیھان زیادیکردووە؛ وە بە زانستی ڕوونی دەکاتەوە کە ئەم بەرەوپێشچوونە دەبێت بەرز بنرخێنرێت. ئەم کتێبە بە تەواوکەری کتێبێکی تری پینکەر دادەنرێت بە ناوی The Better Angels of Our Nature: Why Violence Has Declined کە باسی بەدواداچون دەکات بۆ ھۆکارەکانی کەم بوونەوەی توندوتیژی لە جیھانی مۆدێرن دا، لە ساڵی ٢٠١١ چاپ کراوە.

کورتەی کتێبەکە[دەستکاری]

تێڕوانینێکی باوی خەڵک بە گشتی پێیان وایە کە دونیا لە بارێکی خراپدایە؛ بۆ ھەندێک، ساڵی ٢٠١٦ بە "خراپترین ساڵ تا ئێستا" و دەمی مردنی لیبڕالیزم (ئازادبیری) دایدەنێنن. پینکەر دەڵێت کە ژیان باشتردەبێت بۆ زۆربەی کەس. بۆ پاڵپشتی کردنی بۆچوونەکەی، ١٥ پێوەری جیاواز بەکاردێنێت بۆ کامەرانی و باشی خەڵکی، دیارترین پێوەر کە جێی گوومان و گفتووگۆ نییە بریتییە لەوەی بە پێی ژمارەی ئامارەکان خەڵکی زیاتر و تاندروستانە تر دەژین وەک لە ھەر کاتێکی تر. وە نموونەیەکی دیکە، بریتییە لە ترسی تیرۆرستی کە زۆرجار لە میدیا و دەزگاکانی ئەمریکادا ھەڵا دەنێتەوە، بەڵام پینکەر پیشانی دەدات کە کەسێکی ئەمریکی ٣٠٠٠ جار ئەگەری زیاترە بە ڕووداوی ھاتووچۆ گیان لە دەست بدات وەک لە ھێرشێکی تیرۆرستی دا.[١] وەک لە کتێبەکەی پێشووتری دا The Better Angels of Our Nature: Why Violence Has Declined، پینکەر ئەم پێشکەوتنە لە شێوازی ژیانی مرۆڤایەتی نوێ دا دەگەرێنێتەوە بۆ ڕەوتی لیبڕاڵیی (ئازادڕەوەی) مرۆڤایەتی و ئەو ژیریە زانستییەی لە ئەورووپا سەری ھەڵدا لە نێوان سەدەکانی حەڤدەیەم و ھەژدەیەم دا.[٢]

پینکەر جەخت لەوە دەکاتەوە کە نایەکسانی ئابووری "ڕەھەندێک نییە بۆ خۆش گووزەرانی مرۆڤ" و ئاماژە بە لێکۆڵینەوەیەک دەکات کە گەیشتۆتە ئەو دەرئەنجامەی نایەکسانی پەیوەست نییە بە دڵتەنگیی و ناڕەحەتییەوە، ھیچ نەبێت لە کۆمەڵگا ھەژارەکان دا وایە. ھەروەھا پێی وایە کە ھەموو جیھان زیاتر بەرەو یەکسانی دەڕوات، تەنانەت لە ناوچە نایەکسانەکان دا، ھەژارەکان ھێشتا سامانیان دەست دەکەوێت و سوودمەندن لە داھێنانە تەکنۆلۆژییەکان. بۆ نموونە، لای پینکەر ئەم داھێنان و تازەگەرییە کە ھەژاران کەمێک دەوڵەمەند و دەوڵەمەندان زۆر دەوڵەمەندتر دەکات دەرئەنجامەکەی وەک دەستکەوتێکی ئەرێنی تەماشا دەکات لەباتی نەرێنی. لە بەرامبەردا، ڕەخنەگران مشتومڕ دەکەن لەسەر ئەوەی کە بەرزکردنەوەی جمجۆڵی کۆمەڵایەتی و بەرەنگاربوونەوەی "نایەکسانی بە ھۆکاری نادادپەروەرانە – چینایەتی" دۆزی ڕەاوی گرنگن کە سنوور بۆ کاریگەریەکانی ھەژاری دادەنێنن.[١][٢][٣]

لەسەر بابەتە گرنگەکانی وەک چەکی ناوەکی، پینکەر ھێزە دژە ڕۆناکبیریەکان تۆمەتبار دەکات. زاناکانی لە پڕۆژەی مانھاتن ئیشیان دەکرد بۆ داھێنانی یەکەم چەکی ناوەکی لەبەر پێویستیی بوو لە بەزاندنی ھیتلەر؛ پینکەر دەڵێت "نازیەکان بوونیان نەبووایە ئەوا ئەگەری زۆرە چەکی ناوەکیش دروست نەکرایە." لە بەرامبەردا، بە لای ڕەخنەگرانە زانست خۆی ھیچ ڕەوشتێکی بیربێژیانەی (مەنتیقی) نییە بۆیە پێشکەوتنی زانستی سەرەڕای سوودەکانی بەھەمان شێوە ھەڕەشەیە و دەتوانێت مەترسی بێنێتە کایەوە بەتایبەتی لەبەر زیادکردنی لە ڕادەبەدەری ھێز و توانای مرۆڤ.[٢] لەگەڵ دەردەبڕینی نیگەرانی بۆ ئەگەری لەناوچوونی مرۆڤ بەھۆی چەکە ناوەکییەکان و گەرم بوونی زەوییەوە بەڵام مەترسییە بوونەکان بە گشتی وەک شتێکی بێ سوود پۆڵێن دەکات و دەڵێت "چاندنی ترس لە بارەی کارەساتی بیردۆزی ئەگەری کەمەوە، خۆی لە خۆی دا مەترسیە." لەو زانایانە جودا دەبێتەوە کە باوەڕیان بە ئەگەری مەترسی ھەیە بەھۆی ژیری دەستکرد، وەک نیک بۆسترۆم. بۆ پاڵپشتی ئەم بیروڕایەشی نموونەی "ئۆتۆمبێلە خۆ لێخوڕەکان" دەھێنێتەوە کە بەڵگە پێدەری ئەو ڕاستیەن لەوەی ژیری دەستکرد ھیچ ئەگەرێکی مەترسی ھەبوون ناھێنێتە کایەوە.[٤][٥]

کتێبەکە پێکھاتووە لە سێ بەش کە بەرگری دەکات لەوەی پینکەر تەماشای دەکات بە بەھای ڕوناکبیری "بیربێژی، زانست و مرۆڤایەتی."[٦] ڕای وایە کە ئەم بەھایانە لە ژێر ھەڕەشەی ڕەوتە نوێکانن وەک: ڕێبازی ئایینی، دروستی سیاسی و فەلسەفەی نوێ.[٧] لە چاوپێکەوتنێکی بڵاوکراوە لە گۆڤاری ئەمریکی Scientific American دەربارەی کتێبەکە، پینکەر ڕوونی دەکاتەوە کە کتێبەکە تەنھا دەربارەی چەمکی ھیوا نییە، بەڵکو تۆمارێکە لەوەی چەندمان دەسکەوت ھەبووە بەھۆی ئەم بەھا ڕۆناکبیریانەوە و چەندێک لە دەست دەدەین ئەگەر دەست لەم بەھایانە ھەڵبگرین.[٨]

بازاڕگەڕی بۆ کتێبەکە[دەستکاری]

لە کانوونی دووەمی ٢٠١٨ دا بیڵ گەیتس لە تۆڕی میدیای تویتەر بە کتێبەکی دا ھەڵدا و نووسی "پەسەندترین کتێبی تازەی من". گەیتس وتی کە ھاوڕایە لەگەڵ دیدگەی گەشبین کە بوونێکی بەرچاوی ھەیە لە کتێبەکەدا بەڵام پێشی وابوو کە پینکەر زۆر خێرایە لە ڕەتکردنەوەی بۆچوونی ئەگەری لەناوچوونی مرۆڤایەتی بەھۆی ژیری دەستکردەوە. زیادبوونی داواکاری لەسەر کتێبەکە دوای لایەنگریی گەیتس بۆ کتێبەکە، وای لە دەزگای چاپی Viking کرد رۆژی بڵاوکردنەوەی کتێبەکە بگۆڕێت لە ٢٧ شوباتی ٢٠١٨ بۆ ١٣ شوباتی ٢٠١٨.[٩][١٠]

پێشوازی لە کتێبەکە[دەستکاری]

گۆڤاری "بڵاوکراوەی ھەفتانە - Publishers Weekly" ھەڵسەنگاندنێکی گەرموگۆڕی کتێبەکەی کرد و گەیشتە ئەنجامی ئەوەی کە "لە سەردەمی زیادبوونی وتار و بیروڕای ھەڵە و نابەجێ دیدی پینکەر ڕوون و وردە و دەگەڕێت بە دوای بەرەوپێشچوونی مرۆڤایەتی کە ئەمە گرنگ و دڵخۆشکەرە.[١١] ڕۆژنامەی بەڕیتانیی The Times بەھەمان شێوە پێداچوونەوەیەکی ئەڕێنی بۆ کتێبەکە کرد و ئاماژەکرابوو کە گفتوگۆ و بەڵگەکانی پینکەر "چەندێک گرنگن ئەوەندە کەیف خۆشکەرن"، بە ئومێدی ئەوەی ئەو بەرگریانەی پینکەر سەرکەوتوو بێت کە لە ھێزە پێشکەوتووخوازەکانی دەکات.[١٢]

بە لای ڕۆژنامەی The New York Times کتێبەکە "کتێبێکی نایابە، بە ڕوونی لە کاتێکی گونجاودا نووسراوە، دەوڵەمەندە بە ژمارە و ئامارەکان و ڕەوانبێژە لە پێشبرکێی ژیری مرۆڤایەتی کە بەڕاستی دڵگیرە."[١٣] وە گۆڤاری بەڕیتانی The Economist ھاوڕا بوو لەگەڵ پینکەر کە "جیھان لە بەرەوپێشچوونە جگە لە باری بەرکەوتنی زەوی بە نەیزەکێک یان جەنگی چەکی ناوەکی کە دەبیتە ھۆکاری ئەوەی ئەم بەرەرپێشجوونە بگۆرێت یان ڕایبوەستێنێت."[١٤]

ڕەخەنگر کێندریک فرازیر لە Skeptical Inquirer دەنووسێت کە "پینکەر دۆزەکەی بە زمان پاراوی و کاریگەری دەخاتە پێش چاو سوودوەرگرتووە لە تۆمار و ئامارە دیموگرافیەکان (شێوازی دابەشبوونی دانیشتوان) و تێگەیشتن لە لایەنگری مرۆڤ کە بەرچاوی تەڵخ دەکات لە بینینی ڕاستیەکان."[١٥]

گۆڤارەکانی The Guardian و The Financial Times بەرەنگاری ڕەخنەکانی پینکەریان کرد لە نیوە تۆمەتبارکردنی چەپەکان و کۆمەڵەکانی وەک فەلسەفەی دوای نوێکان (پۆست مۆدێرن)، ژینگەدۆستان و چالاکەوانانی دادپەروەری کۆمەڵایەتی.[١][٢]

ھەندێک لە ڕەخنەگران کۆک نیین لەسەر ئەو شێوازە بڕییەی پینکەر بەکاریھێناوە بۆ لێکۆڵینەوە لە ئاستی پێشکەوتنی مرۆڤایەتی چونکە نیگەرانییە ڕەوشتیەکانی دەرکردبوو کە پەیوەندییان ھەیە بەم پێشکەوتنەوە.[١٦] ئیان گۆڵدین لە گۆڤاری Nature ی بەڕیتانی دا دەنووسێت کە پینکەر تیشکی خستۆتە سەر دەسکەوتەکانی ڕابردوو لە جێی مەترسیەکانی داھاتوودا،[١٧] وە یەکێکی کە لە ڕۆژنامە لەندەنیەکان لەگەڵ پینکەر ھاوڕایە لەسەر گرنگی ڕوناکبیری و ژیریبێژیانە بۆ باشترکردن و بەرەوپێشبردنی دونیا، بەڵام ئەو ڕۆژنامەیە پێشی وایە کە ھەندێک ناوچەی جیھان بەو ڕێگایە پەرەی نەسەندووە، وەک ئەفغانستان کە لییڕاڵی (ئازادڕەوی) تێدا لە ناوچوو دوای سەرکەوتنی ڕەوتی ئیسلامی.[١٨]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ی ا ب "Is the world getting better or worse?". Financial Times. 14 February 2018. لە ڕێکەوتی ١٦ی شوباتی ٢٠١٨ ھێنراوە. 
  2. ^ ی ا ب پ Davies، William (14 February 2018). "Enlightenment Now by Steven Pinker review – life is getting better". the Guardian (بە زمانی ئینگلیزی). لە ڕێکەوتی ١٦ی شوباتی ٢٠١٨ ھێنراوە. 
  3. ^ Anthony، Andrew (11 February 2018). "Steven Pinker: 'The way to deal with pollution is not to rail against consumption'". the Guardian (بە زمانی ئینگلیزی). لە ڕێکەوتی ١٦ی شوباتی ٢٠١٨ ھێنراوە. 
  4. ^ "Could science destroy the world? These scholars want to save us from a modern-day Frankenstein". Science | AAAS (بە زمانی ئینگلیزی). 8 January 2018. لە ڕێکەوتی ٢٩ی تەممووزی ٢٠١٨ ھێنراوە. 
  5. ^ Clifford، Catherine (1 March 2018). "Elon Musk responds to Harvard professor Steven Pinker's comments on A.I.". CNBC. لە ڕێکەوتی ٢٩ی تەممووزی ٢٠١٨ ھێنراوە. 
  6. ^ Can Science Justify Itself? Ada Palmer. Harvard Magazine, March–April 2018.
  7. ^ ENLIGHTENMENT NOW: The Case for Reason, Science, Humanism, and Progress. (2017). Kirkus Reviews, 85(24), 1.
  8. ^ The Secret behind One of the Greatest Success Stories in All of History. Gareth Cook. Scientific American, February 15, 2018.
  9. ^ Berger، Sarah (29 January 2018). "Bill Gates' new 'favorite book of all time'—and how you can download a free chapter". CNBC. لە ڕێکەوتی ١٦ی شوباتی ٢٠١٨ ھێنراوە. 
  10. ^ Ha، Thu-Huong (٢٠١٨). "Bill Gates has just read his "favorite book of all time"". Quartz. لە ڕێکەوتی ١٦ی شوباتی ٢٠١٨ ھێنراوە. 
  11. ^ "Enlightenment Now: The Case for Reason, Science, Humanism, and Progress". (2018). Publishers Weekly, (51). 157.
  12. ^ Aaronovitch, David. "Enlightenment Now by Steven Pinker — don’t believe the false doom-mongers". The Times, February 17, 2018.
  13. ^ "Steven Pinker Continues to See the Glass Half Full". New York Times (بە زمانی ئینگلیزی). ٢٠١٨. لە ڕێکەوتی ٠٣ی ئازاری ٢٠١٨ ھێنراوە. 
  14. ^ "Stephen Pinker's case for optimism". The Economist (بە زمانی ئینگلیزی). ٢٠١٨. لە ڕێکەوتی ٢٣ی شوباتی ٢٠١٨ ھێنراوە. 
  15. ^ Frazier، Kendrick (May–June 2018). "Why We Can't Acknowledge Progress". Skeptical Inquirer. ٤٢ (٣): ٤. 
  16. ^ Mondor, C. (2018). Enlightenment Now: The Case for Reason, Science, Humanism, and Progress. Booklist, (9-10). 20.
  17. ^ Goldin، Ian (16 February 2018). "The limitations of Steven Pinker's optimism" (بە زمانی ئینگلیزی). doi:10.1038/d41586-018-02148-1. لە ڕێکەوتی ١٧ی شوباتی ٢٠١٨ ھێنراوە. 
  18. ^ McDonagh, Melanie. "Enlightenment Now by Steven Pinker - review: 'The human condition is a little more complex than Mr Cheerful makes out'" Evening Standard, February 15, 2018.