ڕووسیای ئەورووپی
| ڕووسیای ئەورووپی | |
|---|---|
| بەشێکە لە | ئەورووپای ڕۆژھەڵات |
| ناو | Euroopan-puoleinen Venäjä، Europeiska Ryssland، Europäisches Russland، Russie d’Europe |
| کیشوەر | ئەورووپا |
| وڵات | ڕووسیا |
| پۆتانی شوێن | ٦٠°٠′٠″N ٥٠°٠′٠″E |
| ڕووبەر | ٤٬٠٠٠٬٠٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە |
| بەرامبەر | Asian Russia |
![]() | |
ڕووسیای ئەورووپی (بە ڕووسی: Европейская Россия, европейская часть России) ڕۆژاوا و زۆربەی بەشی دانیشتووانی ڕووسیایە، کە بە شێوەیەکی جوگرافی لە ئەورووپا ھەڵکەوتووە،
ڕووبەر و دانیشتووانناسی
[دەستکاری]بەشی ئەورووپاییی ڕووسیا ٨٠٪ی کۆی گشتیی دانیشتووانی ڕووسیا پێکدەھێنێت. ئەم ناوچەیە ڕووبەرێکی زیاتر لە ٣،٩٦٩،١٠٠ کیلۆمەتر دووجا (١،٥٣٢،٥٠٠ میل دووجا) دادەپۆشێت، لەگەڵ ژمارەی دانیشتووانی نزیکەی ١١٠ ملیۆن کەس کە ئەمەش ڕووسیا دەکاتە گەورەترین وڵات لە ئەورووپادا کە پێش ئوکراینا دەکەوێت، و پڕدانیشتووانترین وڵات کە پێش ئەڵمانیا دەکەوێت.[١][ئ] بەشی ئەورووپاییی ڕووسیا چڕترین ناوچەی نیشتەجێبوونی ڕووسیایە، لەگەڵ چڕیی دانیشتووانی ٢٧٫٥ کەس لە ھەر کیلۆمەترێکی دووجادا (٧٠ لە ھەر میلێکی دووجادا).[٢] بەشی ئەورووپاییی ڕووسیا نزیکەی ١٥٪ی کۆی گشتیی دانیشتووانی ئەورووپا پێکدەھێنێت.
ھەر سێ شارە فیدراڵییەکانی ڕووسیا دەکەونە ناو بەشی ئەورووپاییی ڕووسیا. ئەم شارانە بریتین لە مۆسکۆ، پایتەختی وڵاتەکە و گەورەترین شار، کە پڕدانیشتووانترین شارە کە بە تەواوی لەناو ئەورووپادایە؛ سەنت پیتەرزبورگ، پایتەختی کولتووری و دووەم پڕدانیشتووانترین شاری وڵاتەکە؛ و سێڤاستۆپۆڵ، کە دەکەوێتە کریمیا، کە بە نێونەتەوەیی دانپێدانراوە وەک بەشێک لە ئوکراینا.
لە کۆی ١٦ شاری ڕووسیا کە ژمارەی دانیشتووانیان لە ١ ملیۆن کەس زیاترە، ١٢یان دەکەونە ناو بەشی ئەورووپاییی ڕووسیا: مۆسکۆ، سەنت پیتەرزبورگ، کازان، نیژنی نۆڤگۆرۆد، سامارا، ئوفا، چێلیابینسک، رۆستۆڤ ئۆن دۆن، کراسنۆدار، ڤۆرۆنیژ، پێرم و ڤۆڵگۆگراد (چوار شاری دیکەی باقی بریتین لە یەکتەرینبورگ، ئۆمسک، کراسنۆیارسک و نۆڤۆسیبیرسک).
لەگەڵ ئەوەی زۆربەی دانیشتووانەکەی سلاڤین، مۆسکۆ پایتەختە، و مەسیحییەت ئاینی باڵادەستە، ڕووسیا بە شێوەیەکی سەرەکی وەک وڵاتێکی ئەورووپی ھەژمار دەکرێت. کاتێک باس دێتە سەر وەرزش و کاتبەسەربردن، بۆ نموونە ڕووسیا وەک ئەندامێکی یوفا یاریی تۆپی پێ دەکات و وەک ئەندامێکی یەکێتیی پەخشی ئەورووپی لە پێشبڕکێی گۆرانیی یۆرۆڤیژندا بەشداریی کردووە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «European Russia»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٩ی شوباتی ٢٠٢٢.
- ↑ «Estimated population of selected European countries in 2023». Statista. ٤ی تەممووزی ٢٠٢٣. لە ٢٤ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ Vishnevsky، Anatoly (١٥ی ئابی ٢٠٠٠). «Replacement Migration: Is it a solution for Russia?» (PDF). EXPERT GROUP MEETING ON POLICY RESPONSES TO POPULATION AGEING AND POPULATION DECLINE /UN/POP/PRA/2000/14. United Nations Population Division, Department of Economic and Social Affairs. لاپەڕە ٦, ١٠. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٨ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]- ↑ تورکیا تەنھا بەشێکی لە ئەورووپادایە، لە ناوچەی تراکیای ڕۆژھەڵات، کە ژمارەی دانیشتووانەکەی نزیکەی ١٢ ملیۆن کەسە.
<ref> بۆ گرووپێک بەناوی «kurdish-alpha» ھەن، بەڵام ھیچ تاگێکی ھاوتای <references group="kurdish-alpha"/> نەدۆزرایەوە