بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ڕوودابە بەختیار

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕودابە بەختیار

لەدایکبوون
ڕودابە مارلین بەختیار

٦ی حوزەیرانی ١٩٦٦
فرێسنو، کالیفۆرنیا، ئەمریکا
خوێندنگەزانکۆی کالیفۆرنیا
پیشەڕۆژنامەوان

ڕودابە بەختیار (بە ئینگلیزی: Rudi Bakhtiar) ڕۆژنامەنووس و بەرھەمێنەری تەلەڤیزیۆنی ئەمریکییە. ڕودابە بەرھەمھێنەری ئاژانسی ڕۆیتەرزە لە واشینگتن.[١][٢] ئەو ناسراوە بە پێشکەشکردنی ھەواڵی شەوانە لە کەناڵی سی ئێن ئێن و پڕۆگرامی ئەندرسن کوپەر ٣٦٠ و دەنگی ئەمریکا و ڕۆیتەرز.

ژیانی سەرەتایی و خوێندن

[دەستکاری]

ڕودابە لە ٢١ی حوزەیرانی ١٩٦٦ لە شاری فرێسنو لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا لەدایکبووە و ناوی تەواوی ڕودابە کارلین بەختیارە و لە کۆچبەرانی تیرەی بەختیارین. باوکی لە ساڵی ٢٠٠٥ بەھۆی شێرپەنجەوە کۆچی دوایی کرد.[٣][٤] ڕودابە خوشک و برایەکی بچووکتر لەخۆی ھەیە. شاپور بەختیار، کە کۆتا سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئێران بوو لە سەردەمی محەممەدڕەزا پەھلەوی، مامی باوکی ڕودی بەختیارە، و دووەم ژنی شا پەھلەوی، سورایا، پوری ڕودابە بوو.[٥]

لە تەمەنی ٢ ساڵیدا، خێزانەکەی لە شاری فرێسنۆی کالیفۆرنیاوە بەرەو لۆس ئانجلەس چوون. کاتێک ٥ ساڵان بوو خێزانەکەی گەڕانەوە بۆ ئێران و لەوێ پەروەردە کرا تا شۆڕشی ١٩٧٩ی ئێران. خێزانەکەی گەڕانەوە ئەمریکا کاتێک ڕودابە ١٧ ساڵان بوو.[٥] ئەو حەزی لە ئەسپ سواری بوو کە منداڵ بوو. خولیاکانی تر بریتی بوون لە: خلیسکانی سەر ئاو، شەختەی سەر بەفر، تێنس، یۆگا، تای کوان دو، و بۆیەکردن لە کاتە حەسانەوەیدا.[٦][٧]

ڕودابە چووە زانکۆی کالیفۆرنیا لە لۆس ئانجلەس و تێیدا لە ساڵی ١٩٩٠ بەکالۆریۆسی زانستی لە زیندەزانی وەرگرت وەک سەرەتایەک بۆ بوون بە پزیشکی ددان. ئەو لە کۆلێژی ددانی زانکۆی نیویۆرک وەرگیردرا بەڵام وەک جاران مەیلی لێی نەبوو.[٨][٩] دواتر لە بەشی بیناسازی زانکۆی ھارڤارد خوێندی.[١٠]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Rudi Bakhtiar - Biography». IMDb. لە ٢ی ئابی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  2. ^ «Rudi Bakhtiar Facebook». Facebook. لە ٢ی ئابی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  3. ^ «Center for Citizen Peacebuilding». لە ڕەسەنەکە (Real Audio) لە ١٥ی نیسانی ٢٠٠٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٠٧ ھێنراوە.
  4. ^ Goodman، Tim (October 26, 2005). «All the dirt on sci-fi shows and D.C. dramas Rudi Bakhtiar's absence on CNN strongly felt». San Francisco Chronicle. لە 2007-02-27 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  5. ^ ئ ا Johnson، Marilyn (١٧ی ئابی ٢٠٠٢). «CNN Anchor Rudi Bakhtiar». Iran-va-Jahan. لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٠٧ ھێنراوە. ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ لە Archive.is، ئەرشیڤ کراوە
  6. ^ «CNNfyi». لە ڕەسەنەکە لە March 17, 2006 ئەرشیڤ کراوە. لە 2007-02-27 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |archivedate= (یارمەتی)]
  7. ^ Lorrie، Lynch (٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٣). «Celebs». USA Weekend Magazine. لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی ئەیلوولی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٠٧ ھێنراوە.
  8. ^ «Introducing Rudi Bakhtiar». Fox Fan Central. لە 2007-02-27 ھێنراوە.
  9. ^ «Official Rudi Bakhtiar Facebook Page». Facebook. لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩ ھێنراوە.
  10. ^ Tartakoff، Joseph (١٠ی ئایاری ٢٠٠٤). «CNN Anchor Speaks to Persian Society». The Harvard Crimson. لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٠٧ ھێنراوە.