ڕووباری یانگتسی
ڕواڵەت
ئەم وتارە ئاماژە بە ھیچ سەرچاوەیەک نادات. |

ڕووباری یانگتسی (بە چینی: 扬子江
ببیستە یارمەتی·زانیاری) ھەروەھا چانگ جیانگیشی پێ دەگوترێت. ڕووباری یانگتسی درێژییەکەی ٦،٣٠٠ کیلۆمەترە و درێژترین ڕووبارە لە چین و ھەموو ئاسیادا و سێیەم درێژترین ڕووباریشە لە جیھاندا دوای ڕووباری نیل لە ئەفریقا و ڕووباری ئەمازۆن لە ئەمریکای باشووردا.
سەرچاوەی ڕووبارەکە لە چیاکانی تنگولا لە تیبت ھەڵدەقوڵێت و دواتریش دەڕژێتە دەریای چینی باشوور، ڕووباری یانگتسی شادەماری سەرەکی گواستنەوەی ئاوییە، کە بەشی ڕۆژھەڵات و ڕۆژئاوای وڵاتەکە بەیەکەوە دەبەستێتەوە، بۆیە ناویان لێناوە جۆگەی ئاویی زێڕین. ئەم ڕووبارە نزیکەی ٧٠٠ لقی لێ دەبێتەوە.
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە ڕووباری یانگتسی تێدایە.