ڕووباری ھان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕووباری هان
ڕووباری هان
درێژایی٥٠٨ km (٣١٦ mi)[١]

ڕووباری هان یان هانگانگ (بە ئینگلیزی: Han River؛ بە کۆری: 한강) ڕووبارێکی سەرەکییە لە کۆریای باشوور. زۆربەی ڕووبارەکە دەکەوێتە کۆریای باشوور هەندێک لە لقەکانی دەکەوێتە کۆریای باکوور. چوارەم درێژترین ڕووباری نیمچە دوورگەی کۆریایە لە دوای ڕووبارەکانی یالو و تومێن و ناکدۆنگ.[٢] ڕووبارەکە بە دوو ڕووباری بچووکتر لە شاخەکانی ڕۆژهەڵاتی نیمچە دوورگەی کۆریا دەست پێدەکات، کە دواتر درێژ دەبێتەوە بۆ نزیک سیئۆلی پایتەختی کۆریای باشوور.

ڕووبارەکە وەک سەرچاوەیەکی ئاو بۆ زیاتر لە ١٢ ملیۆن هاوڵاتی لە کۆریای باشوور بەکاردەهێنرێت. لە مانگی تەمموزی ساڵی ٢٠٠٠ سوپای ئەمریکا دانی بەوەدانا کە فۆرماڵدەهیدیان لە سیستەمی ئاوەڕۆی ڕووبارەکە بەکارهێناوە ئەمەش ناڕەزایەتی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.[٣]

بەستەری دەرەکی[دەستکاری]

وتارێکی کۆریا تایمز لەسەر مێژووی ڕووبارەکە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ HRFCO 2012 2016-03-04 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە., pp. 22, 25, 33, 82-83.
  2. ^ "Han River (Korea)", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2023-09-11, retrieved 2023-09-11
  3. ^ "Han River (Korea)", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2023-09-11, retrieved 2023-09-11