ڕوانگەی ئاسمانیی ھەولێر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕوانگەی هەولێر

ڕوانگەی ئاسمانیی ھەولێر یان ڕوانگەی ئاسمانیی چیای کۆڕەک (بە ئینگلیزی: Erbil Observatory) ڕوانگەیەکی ئاسمانیی لەکارکەوتووە لەسەر چیای کۆڕەک، لە باکووری پارێزگای ھەولێر، باشووری کوردستان.

مێژوو[دەستکاری]

ئەم ڕوانگەیە لە ساڵی ١٩٧٣ لەلایەن سەرۆکی پێشووی عێراق ئەحمەد حەسەن بەکر بڕیاری دروستکردنی درا. ئەو ڕوانگەیە لە ٣ تەلیسکۆبی گەورە و مامناوەند پێک دێت، ئەو ڕوانگەیە بە مەبەستی ڕوانگەکردن و ئاگادار بوون و گوێبستنی گەردوون، لە ساڵی ھەشتایەکان نزیکەی ٤٠٠ کارمەند لە ١٠ وڵاتی جیاوازەوە ھەر یەک لە کۆمپانیاکانی Baresel، Epple، Krupp، Liebher و Zeis کاریان تێکردوە، ئەو کاتەی تەلیسکۆبەکان تەواو نەبوونە عێراق کەوتۆتە جەنگ لەگەل وڵاتی ئێران بەڵام لە ساڵی ١٩٨٣ ئەو ستافە توانیان بچووکترین تەلیسکۆبی نێو ڕوانگەکە تەواو بکەن و بەکاریشی بھێنن و ھەر لەو کاتەشدا ناوچەکە بوە ناوچەی جەنگی و کارمەندەکانی ئەو روانینگەیە لە وەرزی زستاندا بۆ پشوو ئەبوایە بە رێوشوێنی تووند ھاتبانە خوارەوە بە فرۆکە لەسەر چیای کۆڕەک، بەڵام لە کاتی جەنگی نێوان عێراق و ئێران وڵاتی ئێران بە گوومانی سیخوریکردن بە تۆپ تەلیسکۆبەکانی پێکاو و لەو کاتەوە ئەو ڕوانگەیە تەواو نەکراو و بەجێھێڵرا. [١]

گالێری[دەستکاری]

سەرچاوە[دەستکاری]