ڕایان ئایت-نوری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕایان ئایت-نوری
ئەزموونی گەنجی
٢٠٠٩–٢٠١٢ ڤال دی فۆنتێنای
٢٠١٢–٢٠١٤ لێ پێروکس
٢٠١٤–٢٠١٦ پاریس ئێف سی
٢٠١٦–٢٠١٨ ئەنجەرس
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ*
ساڵەکان یانەکان یاری (گۆڵ)
٢٠١٨–٢٠١٩ ئەنجەرس ١٠ (٠)
٢٠١٨–٢٠٢١ ئەنجەرس ٢٣ (٠)
٢٠٢٠–٢٠٢١ وۆڵڤەرھاپتۆن واندەرس (خواستن) ٢١ (١)
٢٠٢١- وۆڵڤەرھاپتۆن واندەرس ٢٨ (١)
هەڵبژاردەی نیشتمانی
٢٠١٨–٢٠١٩ فەڕەنسای خوار ١٨ ساڵان ١٠ (٠)
٢٠١٩- فەڕەنسای خوار ٢١ ساڵان ٥ (٠)
  • ئەزموونی پڕۆفیشناڵی تەنیا یاری و گۆڵەکانی خوولی ناوخۆ هەژمارکراوە. and correct as of ٣ ئەیلوولی ٢٠٢٢.

† یاری (گۆڵ).

‡ National team caps and goals correct as of ١٢ تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠

ڕایان ئایت-نوری (لەدایکبووی ٦ی حوزەیرانی ٢٠٠١) یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێی فەڕەنسییە کە یاری دەکات وەک بەرگریکاری باڵی چەپ بۆ یانەی وۆڵڤەرھاپتۆن واندەرس. ھەروەھا نوێنەرایەتی تیمی خوار ٢١ ساڵانی فەڕەنسا دەکات.

کاروانی یانە[دەستکاری]

ئەنجەرس[دەستکاری]

ئایت-نوری دەرچووی ئەکادیمیای لاوانی ئەنجەرسە، کە لە تەممووزی ٢٠١٦ لە پاریس ئێف سی چووە ئەو یانەیە، سەرەڕای ویستی یانەی ساوسامپتۆن لەسەر یاریزانەکە، لە بەرامبەر پارادانی تێچووی خوێندنەکەی ئایت-نووری کە ٥٠٠٠ یۆرۆ بوو.[١] لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا لە شوباتی ٢٠١٨ گرێبەستی پیشەگەری خۆی واژوو کرد و یەکەمین یاری خۆی بۆ پێکھاتەی یەکەم ئەنجامدا وەک یەدەگ لە دۆڕاندنیان ٣–١ بەرامبەر پاریس سان جێرمان لە ٢٥ی ئابی ٢٠١٨.[٢][٣]

دوای ئەوەی سێ یاری لە وەرزی ٢٠١٨–١٩ ئەنجامدا، بوو بە یەکەم ھەڵبژاردەی باڵی بەرگری چەپی تیپەکە لە وەرزی داھاتوودا تاوەکو لە یارییەکدا بەرامبەر نیس لە کانوونی دووەمی ٢٠٢٠دا تووشی پێکان ھات لە دەموو چاویدا.[٤] لە کۆتایی وەرزی فەڕەنسا، کە زوو کۆتایی پێھات بەھۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا، گرێبەستێکی نوێی واژوو کرد بۆ مانەوە لە ئەنجەرس ھەتا ساڵی ٢٠٢٣.[٥]

وۆڵڤەرھاپتۆن واندەرس[دەستکاری]

لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، ئایت-نوری بە گرێبەستێک بە خواستن بۆ ماوەی وەرزێک گواسترایەوە بۆ یانەی وۆڵڤەرھاپتۆن لە خولی پرێمیەرلیگ، لەگەڵ ئەوەی کە یانەکە بژاردەی کڕینی ھەمیشەیی ھەبوو.[٦]

لە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، ئایت-نوری یەکەم گۆڵی بۆ یانەی وۆڵڤس تۆمارکرد، کە یەکەم گۆڵیشی بوو لە کاروانی پیشەگەریدا، لە یەکەمین یاریی دا لە خولدا تۆماری کرد لە بردنەوەی ٢–٠ لە یاریگای خۆیان بەرامبەر کریستاڵ پاڵاس.[٧]

لە ٩ی تەممووزی ٢٠٢١دا، ڕاگەیەندرا کە ئایت-نوری بە گواستنەوەیەکی ھەمیشەیی پەیوەندی کرد بە یانەی وۆڵڤەرھاپتۆن واندەرس کرد بە بڕی ٩٫٨ ملیۆن پاوەند بە گرێبەستێک بۆ ماوەی پێنج ساڵ لەگەڵ بژاردەی درێژکردنەوەی بۆ ساڵێکی تر.[٨]

ئایت-نوری دووەم گۆڵی بۆ یانەی گورگەکان تۆمارکرد لە ٥٠ھەمین یاریی دا بۆ یانەکە، لە ١٥ی ئایاری ٢٠٢٢، لە یارییەکدا کە ١–١ بەرامبەر بوون لە یاریگای خۆیان لە پریمەرلیگ لەگەڵ یانەی نۆرویچ سیتی.[٩]

کاروانی نێودەوڵەتی[دەستکاری]

لە فەڕەنسا لەدایکبووە، ئایت-نوری ڕەچەڵەکی جەزائیرییە. یاریزانێکی لاوانی نێودەوڵەتییە بۆ فەڕەنسا، بەڵام ھەروەھا دەتوانێت نوێنەرایەتی جەزائیر بکات لە نێودەوڵەتیدا.[١٠]

ئاماری کاروانی وەرزشی[دەستکاری]

ھەتا ٣ ئەیلوولی ٢٠٢٢[١١]
دەرکەوتنی یانەکان و گۆڵەکان لەلایەن یانەکان، وەرزەکان و پێشبڕکێکان
یانە وەرز خول جامی نیشتیمانی جامی لیگا ئەوانی تر کۆی گشتی
ئاست یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان
ئەنجەرسی دووەم ٢٠١٧ ١٨[١٢] پاڵەوانێتی نیشتیمانی ٣ ٤ ٠ - - - ٤ ٠
٢٠١٨ ١٩[١٢] پاڵەوانێتی نیشتیمانی ٣ ٦ ٠ - - - ٦ ٠
کۆی گشتی ١٠ ٠ - - - ١٠ ٠
ئەنجەرس ٢٠١٨ ١٩[١٢] لیگ ١ ٣ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ - ٣ ٠
٢٠١٩ ٢٠[١٢] لیگ ١ ١٧ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ - ١٧ ٠
٢٠٢٠–٢١[١٢] لیگ ١ ٣ ٠ ٠ ٠ - - ٣ ٠
کۆی گشتی ٢٣ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ - ٢٣ ٠
وۆڵڤەرھاپتۆن واندەرس (خواستن) ٢٠٢٠–٢١ پرێمیەرلیگ ٢١ ١ ٣ ٠ ٠ ٠ - ٢٤ ١
وۆڵڤەرھاپتۆن واندەرس ٢٠٢١–٢٢ پرێمییەرلیگ ٢٣ ١ ٢ ٠ ٢ ٠ - ٢٧ ١
٢٠٢٢–٢٣ پرێمییەرلیگ ٥ ٠ ٠ ٠ ١ ٠ - ٦ ٠
کۆی گشتی وۆڵڤس ٤٩ ٢ ٥ ٠ ٣ ٠ - ٥٧ ٢
تەواوی کاروانی وەرزشی ٨٢ ٢ ٥ ٠ ٣ ٠ ٠ ٠ ٩٠ ٢

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Rayan Aït-Nouri, la révélation d'Angers à 5000 euros" (بە فەڕەنسی). Le Parisien. 5 October 2019.
  2. ^ "Rayan Ait Nouri passe professionnel à Angers" (بە فەڕەنسی). L'Equipe. 14 February 2018.
  3. ^ "Paris Saint-Germain 3-1 Angers". BBC Sport. 25 August 2018.
  4. ^ "Angers: Rayan Aït-Nouri absent plusieurs mois" (بە فەڕەنسی). L'Equipe. 12 January 2020.
  5. ^ "Rayan Aït-Nouri prolonge jusqu'en 2023 !ois" (بە فەڕەنسی). Angers SCO. 12 January 2020.
  6. ^ "Wolves complete signing of Aït-Nouri". Wolverhampton Wanderers F.C. 4 October 2020.
  7. ^ Poole, Harry (30 October 2020). "Wolverhampton Wanderers 2–0 Crystal Palace: Teenager Rayan Ait-Nouri scores on debut". BBC Sport. Retrieved 17 May 2022.
  8. ^ "Ait-Nouri Impresses for Wolves". IraqBet.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  9. ^ de Cosemo, Harry (15 May 2022). "Wolves 1–1 Norwich: Canaries hold Wolves to drab draw". BBC Sport. Retrieved 17 May 2022.
  10. ^ "Algérie-France: Rayan Aït Nouri aurait fait son choix". 17 April 2020.
  11. ^ داڕێژە:Soccerbase
  12. ^ ئ ا ب پ ت "Ratan Aït-Nouri". Soccerway. Retrieved 7 May 2021.