ڕاھاتن بە گۆڕانی ئاووھەوا
ڕاھاتن بە گۆڕانی ئاووھەوا (بە ئینگلیزی: Climate Change Adaptation) وڵامێکە بە گۆڕانی ئاووھەوا و پرۆسەی خۆڕێکخستنە لەگەڵ ئاووھەوای ڕاستی یا ئەو ئاووھەوایەی لە داھاتوودا چاوەڕێ دەکرێ. پانێلی نێوحکوومەتیی گۆڕانی ئاووھەوا ئەم چەمکە بەم جۆرە پێناسە دەکات: "پرۆسەی خۆڕێکخستن لەگەڵ کاریگەرییەکانی ئاووھەوای ڕاستی یا ئاووھەوای چاوەڕێکراو لە داھاتوودا.[١] لە سیستەمە مرۆڤییەکاندا ڕاھاتن ھەوڵی ئەوە دەدات کە خەسارەکان کەم بکاتەوە یا خۆیان لێ بپارێزێت یا ئەو دەرفەتانەی دێنە پێش کەڵک لێ وەربگرێت." ئەم ڕاھاتنە زۆربەی بوارەکانی ژیانی مرۆڤ وەک کشت و کاڵ،[٢] پیشەسازی، ژێرخانەکان[٣] و پەروەردە دەگرێتەوە.
ڕاھاتن بە گۆڕانی ئاووھەوا لە بوارە جیاوازەکاندا
[دەستکاری]ژێرخان
[دەستکاری]بۆ ژێرخان پێویستە ئەوە بزانرێت کە گۆڕانی ئاووھەوا چ کاریگەرییەکی چاک یا خراپی لەسەر ژێرخانەکان دەبێت و چ جۆرە گۆڕانکارییەک پێویستە لە داڕشتن، دروستکردن و جۆری کەرەستەکاندا بدرێت بۆ کەمکردنەوەی زەرەرەکان و زیادکردنی سوودەکانی گۆڕانی ئاووھەوا. وەک نموونەیەک ئەگەر ژمارەی ڕۆژە بارانییەکان لە شوێنێکدا زیاد بکات پێویستە داڕشتنی ژێرخانەکان بەجۆرێک بگۆڕدرێت کە لە بەرامبەر ئاودا خۆڕاگرتر بێ و میکانیزمی چۆڕانەوەشی ھەبێت.[٤]
کشت و کاڵ
[دەستکاری]لەبەر گۆڕانی ئاووھەوا بڕێک زۆربەی شوێنەکانی زەوی بەگشتی گەرمتر دەبن و ژمارەی ڕووداوی کەشوھەوایی وەک لافاو و بارانی قورس زیاد دەکەن. لە بڕێک شوێنی تردا وشکەساڵی زیاتر دەبێت؛ بۆیە پێویستە ئەو ڕووەکانەی کە ڕەحەتتر بە ئاووھەوا تازەکە خوو دەگرن بچێنرێن.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ IPCC (2014). «Glossary» (PDF). Intergovernmental Panel on Climate Change.
- ^ «The Guardian: Benefits to farmers of global heating outweighed by losses, says report».
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ «The Varsity: Quantifying the climate crisis: how changes could impact road maintenance».
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ «پیریۆنسی، س.م. (٢٠١٩) "گۆڕانی ئاووھەوا چ کاریگەرییەکی لەسەر ژێرخانەکان دەبێت؟" گۆڤاری هۆژین، ژمارەی ٨».