چێرگ
ڕواڵەت
| چێرگ | |
|---|---|
| کورتەناو | O. tarda |
| ناوی پۆلێنکردن | Otis tarda |
| پلەی پۆلێنکردن | جۆر |
| پۆلێنکردنی باوان | Otis |
| IUCN conservation status | جۆرە مەترسیی لەسەرەکان |
| Regional conservation status | RE |
| Status in the Red List of Threatened Species in the Czech Republic | regionally extinct |
| CITES Appendix | Appendix II of CITES |
| Taxon range | ئەفریقا |
چێرگ[١] (ناوی زانستی: Otis tarda) مەلێکی دەشتیی گەورەیە. ئەم پەلەوەرە لە دەشتەکان و کێڵگەکاندا ھێلکە دەکات و جووجەڵەکانی گەورە دەکات. ژینگەی چێرگ بریتییە لە لە باکووری مەغریب و باشوور و ناوەڕاستی ئەوروپا و تا دەگاتە ئاسیای ناوەڕاست. لە ساڵی ١٩٩٦ەوە وەک جۆرێکی لە مەترسیی لەناوچووندا لە لیستی سووری IUCNدا تۆمار کراوە.[٢] یەکێک لە دوایین ژینگەکانی ئەم پەلەوەرە لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا ناوچەی دەشتی سووتاوە لە نزیکی بۆکان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان.[٣] بەپێی ئامارێک ژمارەی ئەم پەلەوەرانە لە وڵاتی ئێران ھاتووەتە ژێر ٣٠ دانە و ھەمووی ئەوانەی ماون لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان دەژین.[٤]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «چێرگ | فەرهەنگی خاڵ | ڤەژینلێکس». VejinLex (بە کوردی). لە ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ «Great Bustard: Otis tarda».
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ↑ «چێرگ». SAHAR KURDISH (Sorani). ٨ی ئابی ٢٠١٧. لە ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]
- ↑ «خطر انقراض در کمین «میش مرغ ایرانی» + فیلم». www.irna.ir. لە ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە چێرگ تێدایە.