فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی فیلمی دوبەی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی فیلمی دوبەی (بە ئینگلیزی: Dubai International Film Festival)یەکێکە لە فێستیڤاڵەکانی فیلمی ئاسیا کە ساڵانە لە دوبەی بەڕێوەدەچێت. ئەم فێستیڤاڵە لە کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٠٤ بە دروشمی بەستنەوەی کولتوورەکان، پێکدادانی بیرۆکەکان دەستی پێکرد. فێستیڤاڵی دوبەی لەلایەن ناوچەی ئازادی تەکنەلۆجیا و میدیای دوبەی سازدەکرێت و تیشک دەخاتە سەر سینەمای جیھانی عەرەبی و ھەروەھا ئەفریقا. فێستیڤاڵی فیلمی دوبەی چوارەمین فێستیڤاڵی فیلمە لە وڵاتانیی عەرەب دوای قاھیرە و دیمەشق و مەغریب. سەرەڕای ئەوەی ئەم فێستیڤاڵە نوێیە، توانیویەتی سەرنجی خەڵک ڕابکێشێت بە ڕاکێشانی ئەکتەر و دەرھێنەری بەناوبانگی ھۆڵیوود و بۆڵیوود. شەشەمین خولی ئەم فێستیڤاڵە لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٠٩ بەڕێوەچوو.[١] لە چوار قۆناغی یەکەمی فێستیڤاڵەکەدا بە ڕێککەوت ٧٦، ٩٨، ١١٥ و ١٤١ فیلمی درێژ و کورتە فیلم و فیلمی بەڵگەنامەیی نمایشکراون. فیلمە بەشداربووەکانی فێستیڤاڵی دوبەی لە ١٠ سینەما لە شاری میدیا سیتی دوبەی نمایش دەکرێن. یەکەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دوبەی لە ساڵی ٢٠٠٤ بەڕێوەچوو، کە ٧٦ فیلمی تێدا نمایشکرا.[٢] فێستیڤاڵەکە بە خەڵاتی موھر ناسراوە، و ھەروەھا لەوانە خەڵاتی موھر ئاسیائەفریقا، خەڵاتی موھر عەرەبی و خەڵاتی موھر ئیماراتی، لەگەڵ خەڵاتی بەشی باشترین فیلم، فیلمی بەڵگەنامەیی، کورتە فیلم و ھتد.[٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Bayoumi, Mohamed Hussein (18 December 2008). "5th Dubai International Film Festival". FIPRESCI. Retrieved 15 February 2023.
  2. ^ "Dubai International Film Festival". Filmfestivals.com. Retrieved 15 February 2023.
  3. ^ Crane, Kelly Ann (13 December 2013). "Muhr Award winners celebrate as curtains begin to close on Dubai film festival". The National. Retrieved 15 February 2023.