سەفەرتاسەکە (فیلم)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سەفەرتاسەکە
دەرھێنەرڕیتیش باترا
بەرھەمھێنەرئارون ڕانگاچاری ئانوراگ کاشیاپ گونیت مۆنگا
نووسینڕیتیش باترا
کاستعیرفان خان
نەواززەدین سدیقی
نیمرات کاور
مۆسیقاماکس ڕیچەر
وێنەگری سینەماییمایکڵ سیمۆند
دەستکاریجۆن لیۆنز
ماوەی فیلم١٠٥ خولەک
وڵاتھندستان
زمانھندی ئینگلیزی
تێچوون٣٫٣ میلیۆن دۆلار
داھات١٥ میلیۆن دۆلار

سەفەرتاسەکە فیلمێکە لە دەرھێنانی ڕیتش باترا لە جۆری ھەستبزوێن و ڕۆمانسیە. فیلمەکە چەندین خەڵاتی نێودەوڵەتی دەستەبەر کردووە و بۆ چەندانی تریش پاڵێوراوە. ھەریەکە لە عیرفان خان و ئیمرات کاور ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن لەم فیلمەدا

چیرۆک[دەستکاری]

ساجان فێرناندز (عیرفان خان) پیاوێکە کە خێزانەکەی مردووە، کاتی خانەنشینیشی نزیک بۆتەوە لەسەر کارەکەی کە ژمێریاریە. ئیلا (نیمرات کاور) ژنێکە کە دەیەوێت سەرنجی مێردەکەی ڕاکێشێت یەکێکیش لە ڕێگاکان دروست کردنی خواردنی خۆشە بۆی وە ھەمیشە لە سەفەرتاسێکدا خواردن بۆ مێردەکەی دروستدەکات (سیستمێک ھەیە لە مۆمبای کە خواردن لە ڕێستورانت و ماڵەکان وەردەگرێت و دەیگوازێتەوە بۆ ئەو کەسانەی لەسەر کارن) سەفەرتاسەکەی (ئیلا) بە ھەڵە دەچێت بۆ ساجان، ئیلا کە بەمە دەزانێت بۆ دراوسێکەی (تەنھا بە دەنگ بەشدارە) ڕون دەکاتەوە کە سەفەرتاسەکە بە جێگەی مەبەست ناگات، بۆیە دراوسێکەی ئامۆژگاری دەکات نامەیەک بخاتە ناو سەفەرتاسەکەوە، کاتێک ساجان نامەکە دەخوێنێتەوە نامەیەک دەخاتەوە نیو سەفەرتاسەکە بەم شێوەیە ھاوڕێیەتی لە نێوان ساجان و ئیلادا دروست دەبێت سەرەڕای ئەوەی یەکتریشیان نەبینیوە. شەیخ (نەواززەدین سدیقی) کە دانراوە بۆ جێگرتنەوەی ساجان دوای خانەنشین بوونی پێویستە لە ساجانەوە فێری کارەکە بێت، بەڵام ساجان بەھۆی ئەوەی کەسێکی ناکۆمەڵایەتیە. سەرەتا وەکو بێزارکەرێک سەیری شەیخ دەکات، بەڵام دواتر ھاوڕێیەتیان گەشە دەکات و لە ھاوسەرگیری شەیخدا وەکو تاکە کەسی ناسیاوی شەخ ئامادە دەبێت.

کاست[دەستکاری]

  • عیرفان خان: وەکو ساجان فێرناندز
  • نیمرات کاور: وەکو ئیلا
  • نەواززەدین سدیقی: وەکو شەیخ
  • دێنزل سمیس: وەکو بەڕێوبەری ساجان فێرناندز
  • بھاراتی ئارچێکار: وەکو دراوسێکەی ئیلا (بە دەنگ بەشدارە)
  • ناکول ڤاید: وەکو ھاوسەری ئیلا
  • یاشڤی پونیت: وەکو یاشڤی

ھەڵبژاردنی ئەکتەرەکان[دەستکاری]

عیرفان خان سیناریۆکەی بەدڵ بوو وە کەسایەتیەکەشی بەدڵ بوو کە قسەی کەم دەکرد و بەڵام نوسراوی نامەکانی دەخوێندنەوە، دوای سەیرکردنی کورتە فیلمەکانی ڕیتش باترا بڕیاریدا بەشداری بکات لە فیلمەکە. نەواززەدین سدیقی بە پەسەند زانی بۆ کەسایەتی شەیخ و نیمرات کاوریشی بە باش زانی بۆ ڕۆڵی ئیلا کە پێشتر کاور زیاتر لە شانۆگەریدا سەرکەوتو بوو.

کاردانەوەکان[دەستکاری]

لە فیستیڤاڵەکان[دەستکاری]

فیلمەکە یەکەمجار لە فێستیڤاڵی فیلمی کان نمایش کرا لە ساڵی ٢٠١٣ توانی خەڵاتێک لە ھەمان فیستیڤاڵ دەستەبەر بکات و بۆ دوو خەڵاتی دیکەش پاڵێوراو وە توانی ٢٨ خەڵاتی تری نێودەوڵەتی دەستەبەر بکات بۆ ٣٥ خەڵاتی دیکەش پاڵێورا لە نێویشیاندا خەڵاتی بافتا (ئەکادیمیای بەریتانی بۆ فیلم و ھونەر)

داھات[دەستکاری]

فیلمی سەفەرتاسەکە توانی لە ناوەوە و دەرەوە داھاتێکی باش کۆبکاتەوە. لە ئەمەریکا ٤٫٣٢ میلیۆن دۆلاری کۆکردەوە لە کۆتاییدا فیلمەکە بە تێکڕا ١٠٠ کرۆری کۆکردەوە کە دەکاتە ١٥ میلیۆن دۆلار

لایەنی فەلسەفی[دەستکاری]

فیلمی سەفەرتاسەکە دیالۆکگەلێکی تێدایە کە سەرنجی بینەر ڕادەکێشێت کە واتاگەلێکی فەلسەفیان ھەیە "دەکرێت شەمەندەفەرێکی ھەڵە بتبات بۆ شوێنێکی درووست" ئەم دیالۆگە لەسەر زاری چەند کەسایەتیەکی فیلمەکەوە دووبارە دەکرێتەوە. بنەمای فیلمەکەش لەسەر ئەم وتەیە دانراوە کاتێک سەفەرتاسەکە بە ھەڵە دەڕوات بەڵام بۆ شوێنێکی ھەڵە ناڕوات "پێموابێت شتەکانمان بیردەچێتەوە گەر کەسێک نەبێت باسی کەین بۆی" ئەم وتەیە لە زاری ساجان فێرناندزەوە دەردەبڕدرێت بەو واتایەی شتەکانمان بیردەچێت ئەگەر کەسێک نەبێت لەگەڵیدا باسی بکەین.

"شتەکان گرنگ نین ئەگەر کەسێک نەبێت تا گرنگی پێبدەین، زۆرجار شتە گرنگ و بەنرخەکان نرخ و گرنگی خۆیان لەدەست دەدەن ئەگەر کەسێکی دیکە نەبێت. ئێستا ھەموان ھەوڵ بۆ ئەو شتە دەدەن کە کەسێکی تر پێشتر ھەیبووە" ئەم وتەیەش ھەر لە لایەن ساجانەوەیە، ئەگەر وتەکەی بە کاتی ئێستا بوتایە لەوانەبوو گرنگ نەبووایە بەڵام دەربڕینەکەی ساجان بۆ ڕابردووە و پێی وایە "ئەوەی ئەمڕۆ کەسێک ھەیەتی سبەینێ کەسێکی تر ئارەزوی ھەبوونی دەکات".

ساجان دەڵێت ساڵی پێشوو دەتتوانی لەناو شەمەندەفەرەکاندا دانیشیت بەڵام ئێستا دەسکەوتنی شوێنی دانیشتن زەحمەتە و زۆرجار دەبێت بە پێوە بوەستیت کاتێک ھاوسەری پورێ لە کۆما ھاتە دەرەوە پانکەکە لەسەریەوە دەسوڕایەوە، ھاوسەری پورێ ھەموو ڕۆژێک لەخەو ھەڵدەستا چاوی دەبڕیە پانکە خولاوەکە تا ئەوکاتەی خەوی لێدەکەوت چاوی ھەڵنەدەگرت لەسەری، پورێ پێی وابوو ھاوسەرەکەی ھۆگریەکی لەگەڵ ئەو پانکەیە بۆ دروست بووە کێ دەڵێت ئەوە ژیانی ئێمە نییە!؟ ئەمە وتەی ئیلایە ئاماژە بە دوبارەبونەوەی ڕۆژەکانی ژیان دەدات بە بەردەوامی بێ گۆڕانکاری، لە فیلمەکەدا دو کەسایەتی سەرەکی ھەن (ئیلا و ساجان) ھەردوکیان توشی ئەو حاڵەتە بوون

کە ھەموو ڕۆژێک وەکو ڕۆبۆتێک ھەڵدەستن و ھەمان ئەو کارانە دەکەن کە دوێنێ و پێرێ کردویانە، لە دیمەنێکی فیلمەکەدا ئیلا باسی بیرکردنەوە لە خۆکوشتنی خۆی و کچەکەی دەکات.

دەرھێنەر زۆر زیرەکانە تیشک دەخاتە سەر مەترسی ئەو حاڵەتە و دەرەنجامە ترسناکەکانی

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]