چارڵز یوجین دیلاونی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
چارڵز یوجین دیلاونی
لێدوان=
لەدایکبوون٩ی نیسانی ١٨١٦
مردن٥ی ئابی ١٨٧٢ (تەمەن ٥٦ ساڵ)

چارڵز یوجین دیلاونای (گۆکردنی فەڕەنسی: [ʃaʁl øʒɛn dəlonɛ] ٩ی نیسانی ١٨١٦ – ٥ی ئابی ١٨٧٢) فەلەکناسی و ماتماتیکزانی فەرەنسی بووە، توێژینەوەکانی لەسەر جووڵەی مانگ گرنگ بوون لە پێشخستنی هەردوو تیۆری جوڵەی هەسارەکان و بیرکاری. [١]

ژیان[دەستکاری]

لە شاری لوسینی سور بارس لە فەرەنسا لەدایکبووە، لە دایک و باوکی ناویان جاک هیوبێرت دیلاونی و کاترین چۆیسلاتە، [٢] دیلاونی لە ژێر دەستی ژان باپتیست بیۆت لە سۆربۆن خوێندوویەتی، چارڵز بە تایبەت کاری لەسەر میکانیکی مانگ کردووە وەک حاڵەتێکی تایبەتی کێشەی سێ تەنەکە، لە ساڵانی ١٨٦٠ و ١٨٦٧دا دوو بەرگی کتابی لەسەر ئەو بابەتە بڵاوکردەوە کە هەریەکەیان ٩٠٠ لاپەڕە بوو، کارەکە ئاماژە بە تێکچوونی لە سیستەمەکەدا دەکات، و بە ڕوونی کێشەی ئەو شتانەی کە پێیان دەوترێت "پارچە بچووکەکان" لە تیۆری تێکچووندا نیشان دەدات، دەربڕینی زنجیرە بێکۆتاییەکەی بۆ دۆزینەوەی شوێنی مانگ زۆر بە هێواشی کۆبووەوە بۆ ئەوەی سوودی پراکتیکی هەبێت بەڵام کاتالیستێک بوو لە پەرەپێدانی شیکاری کارایی [٣] و جەبرای کۆمپیوتەر . [٤]

چارڵز دیلاونی لە ساڵی ١٨٧٠ بووە بەڕێوەبەری ڕوانگەی پاریس بەڵام دوای دوو ساڵ لە ڕووداوێکی نقووم بوونی بەلەم لە نزیک شاری شێربۆرگ لە فەرەنسا خنکا. [٣] پیتەر گوتری تایت لە کتێبەکەیدا کە ڕیساڵی سەرەتایی لەسەر کواترنیۆنەکان چاپی ١٨٦٧ لە لاپەڕەی ٢٤٤دا ناوی دیدۆنیای ناوە بۆ ڕێزلێنان لە دێلاونی.

ڕێزلێنان[دەستکاری]

  • ئەندامی ئەکادیمیای زانستەکان, (١٨٥٥) [٥]
  • مەدالیای زێڕی کۆمەڵەی فەلەکناسی شاهانە, (1870) [٦]
  • ناوی چارڵز یەکێکە لەو ٧٢ ناوەی کە لەسەر تاوەری ئیڤڵ نووسراوە .

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Obituary: M. Charles E. Delaunay". MNRAS. 33: 203–209. February 1873. Bibcode:1873MNRAS..33..190.. doi:10.1093/mnras/33.4.190 (inactive 1 August 2023).{{cite journal}}: CS1 maint: DOI inactive as of ئاب 2023 (link)
  2. ^ Hockey, Thomas (2009). The Biographical Encyclopedia of Astronomers. Springer Publishing. ISBN 978-0-387-31022-0. Retrieved August 22, 2012.
  3. ^ ئ ا O'Connor & Edmund
  4. ^ R. Pavelle, M. Rothstein and J. Fitch, "Computer Algebra", Scientific American, 245 (6), pp.102-113 (December 1981)
  5. ^ [Anon.] (2001)
  6. ^ Gold Medal Winners (PDF), Royal Astronomical Society, archived from the original (PDF) on 24 September 2015, retrieved 4 November 2014
  • Delaunay, C.-E. (1874) [1850]. Cours élémentaire de mécanique (8th ed.).
  • Delaunay, C.-E. (1870) [1853]. Cours élémentaire d'astronomie (5th ed.).
  • Delaunay, C.-E. (1873) [1856]. Traité de mécanique rationnelle (4th ed.).
  • Delaunay, C.-E. (1860). Théorie du mouvement de la lune. Vol. 1.
  • Delaunay, C.-E. (1867). Théorie du mouvement de la lune. Vol. 2.
  • Delaunay, C.-E. (1866). Ralentissement de la rotation de la terre.
  • Delaunay, C.-E. (1867). Rapport sur les progrès de l'astronomie.