چارتار
ئەم وتارە پێویستی بە بەستەری زیاترە بۆ وتارەکانی تر تا یارمەتیی یەکخستنی لەگەڵ ئینسایکڵۆپدیاکە بدات. (نیسان ٢٠١٧) |
دەستەی چارتار | |
|---|---|
بەرگی ئەلبومی تۆ بارانیت لە ٢٠١٤ بڵاو کراوەتەوە | |
| زانیارییەکان | |
| بنەچە | ئێران |
| چەشنەکان | مۆسیقای فیوژنی فارسی |
| ساڵانی چالاکبوون | ٢٠١١–ئێستا |
| ئەندامان | ئارمان گەرشاسبی (گۆرانیبێژ) ئارش فەتحی (ئاوازدانەر) ئیحسان حائیری (شاعیر) ئاین ئەحمەد فەر (دابەشکار) |
چارتار گرووپێکی مۆسیقیی ئێرانییە کە لە چوار کەس پێکھاتوون و مۆسیقای ئەلیکترۆنیکی و ئاوازی ئێرانییان تێکەڵی یەکتری کردووە و لە ساڵی ٢٠١١وە تا ئێستا چالاکییان ھەیە. چارتار تا ئێستا سێ ئەلبومی ھەیە و لەماوەی کارکردنیدا ھەوادارانێکی زۆریان بۆ خۆیان کۆ کردووەتەوە.
سەرەتای گرووپ
[دەستکاری]دروستبوون
[دەستکاری]ئارمان گەرشاسبی گۆرانیبێژی گرووپ لە گفتوگۆیەکدا[١] دەڵێت:
| « | من و ئارش دۆستایەتییەکی کۆنمان ھەبوو، ھەروەھا لەگەڵ ئیحسانیش ھاوڕێ بووم. ئاینیش ھاوڕێی ئارش بوو. ئارش مۆسیقای لێ دەدا و منیش گۆرانیم دەوت، بەڵام ئارش لە توانای گۆرانیوتنی من بێئاگا بوو. ڕۆژێکیان بە ڕێکەوت ئارش مۆسیقای لێ داو منیش گۆرانیم وت، ئارش وتی: «چەنێک بە باشی گۆرانی دەڵێیت! چاوەڕێکە ھەواڵت پێ دەدەمەوە.» نەمزانی چ بڕیارێکی ھەیە.
دواتر ئارش ئاوازێکی سوننەتیی دانا و ئاینیش دابەشکاری ئەلکترۆنیی بۆ کرد، دواتر پەیوەندی بە منەوە کرد و یەکدیمان بینی و مۆسیقاکەی خستەسەر و وتی ئێستا پێویستمان بە شاعیرێکە، و منیش ئیحسانم پێ ناساندن و ئیحسان ھۆنراوەیەکی نووسی و کاتێک ھەر چوارمان ڕێککەوتین لەسەر ھۆنراوەکە، من گۆرانییەکەم وت. دواتر بینیمان بەرھەمێکی باش لە کارەکەمانەوە دروست بووە بۆیە بێئەوەی ھیچ بڵێین دەستمان کرد بە کاری دووھەممان. |
» |
—ئارمان گەرشاسبی | ||
ئیحسانی شاعیری گرووپ لە ھەمان گفتوگۆدا[٢] دەڵێت:
| « | ھەڵبەتە ھۆنراوەی یەکەم قبوڵ نەکرا، بەڵام مافیان پێ دەدەم کە قبوڵیان نەکرد چونکە من بەپێی حاڵی خۆم ھۆنراوەکەم نوسیبوو، دواتر زانیم دەبێت بەپێی حاڵ و دۆخی گرووپەکە بنووسم و دواتر ھۆنراوەی لە حەسرەتی مانگدام نووسی و قبوڵ کرا. | » |
—ئیحسان حائری | ||
ناو
[دەستکاری]ئاینی دابەشکاری گرووپ لەبارەی ناوی گرووپەکەیەوە دەڵێت:
| « | دەربارەی ناوی گرووپەکە قسەمان زۆر کرد، چارتار ناوی سازێکی کۆنە، ئێمە خۆشمان چوار نەفەرین. | » |
—ئاین ئەحمەد فەر | ||
ئارشی شاعیری گرووپ دەڵێت:
| « | ئێمە چوار نەفەرین بە چوار سەلیقەی جیاوازەوە. بیھێنە پێش چاوت سازێک چوار تاڵی ھەیە ھەر تاڵەو دەنگ و ئاوازی خۆی ھەیە، بەڵام کاتێک ھەر چوار تاڵەکە پێکەوە دەنگ دەردەکەن ھارمۆنییەکی تایبەت دروست دەبێت. | » |
—ئارش فەتحی | ||
ئەندامان
[دەستکاری]
ئەندامانی گرووپ:[٣]
- ئارمان گەرشاسبی – گۆرانیبێژ
- ئارش فەتحی – ئاوازدانەر
- ئیحسان حائری – شاعیر
- ئاین ئەحمەد فەر – دابەشکار
شێواز
[دەستکاری]ڕەخنەگران
[دەستکاری]کارەکانی چارتار لە جۆری فیوژنن واتە تێکەڵەی دوو جۆر کاری جیان کە ئاوازی ئێرانی و مۆسیقای ئەلکترۆنییان تێکەڵ کردووە و ھەندێک جاریش ھیپ ھۆپ بە چەشنێکی کارەکانی چارتار دادەنرێت.
ھەندێک لە ڕەخنەگران ئەم گرووپە بە گرووپێکی نوێگەر دادەنێن و پێیان وایە چارتار باشترین گرووپی فیوژنی ناو ئێرانە و لەنێوان ڕکابەرەکانیشیدا پڕھەوادارترینە و کۆنسێرتە ناوخۆیییەکانیش بەڵگەی ئەوەن[٤] و ھەندێکی دیکەش پێیان وایە کارەکانی ئەم گرووپە دووبارەکردنەوەی کارە کۆنەکانە.[٥] ئەندامانی گرووپەکە پێیان وایە چارتار ڕێگایەکی تایبەتە و بیرۆکەیەکی جیایە.
دروشم
[دەستکاری]چارتار پیاسەیەکە بە ئومێدی ھیچ، سەرگوزەشتەی ساتە ھاوشێوەکانە، لە ترسەوە تا ئومێد، لە گومانەوە تا باوەڕ (باوەڕێک کە کەم سۆراغی کردین)، ئاواز ھۆنراوە و ھەست سەما و تێپەڕینە.
لە سەرەتای ھەر گۆرانییەک ئێمە دێینە دونیا دوای ھەر گۆرانییەک دەھێنینە دونیا ماوەیەکی زۆرە ئەمە بووەتە نەریتی ئێمە.
بەرھەمەکان
[دەستکاری]یەکەم بەرھەمی گرووپەکە گۆرانیی لە حەسرەتی مانگدا بوو پاشان لە ساڵی ٢٠١٤ یەکەم ئەلبومیان بە ناوی تۆ بارانیت بڵاو کردەوە و پێشوازییەکی چاوەڕوان نەکراوی لێکرا، و لە ساڵی ٢٠١٥ دووەمین ئەلبومیان لەژێر ناوی جادە سەما دەکات بڵاو کردەوە.
تۆ بارانیت
[دەستکاری]| ژمارە | ناو بە فارسی | ناو بە کوردی | ماوە |
|---|---|---|---|
| ١ | اشوبم | ئاشوبم - نائارامم | ٤:٥٢ |
| ٢ | مرا بە خاطرت نگەدار | لە یادەوەریتا بمھێڵەرەوە | ٣:٢٦ |
| ٣ | ھندسە | ئەندازە | ٤:١١ |
| ٤ | باران تویی | تۆ بارانیت | ٣:٥٢ |
| ٥ | زن دیوانە | ژنی دێوانە | ٣:٥٠ |
| ٦ | کلاغ | قەلەڕەش | ٣:٤٠ |
| ٧ | عاشقانە تنھاست | عاشقانە تەنھایییە | ٣:٥٠ |
| ٨ | حرفی بزن | شتێک بڵێ | ٣:٤٣ |
| ٩ | خوشا با من | خۆش بەحاڵی من | ٣:٠٦ |
| ١٠ | شبیە یک مرداب | ھاوشێوەی زەلکاوێک (مرداو) | ٣:٤٨ |
| ١١ | در حسرت ماە | لە حەسرەتی مانگدا | ٤:٠٠ |
| ١٢ | قطار | شەمەندەفەر | ٤:٠٢ |
جادە سەما دەکات
[دەستکاری]| ژمارە | ناو بە فارسی | ناو بە کوردی | ماوە |
|---|---|---|---|
| ١ | لیلاچە | لەیلا چکۆڵ | ٣:٢٧ |
| ٢ | آسمان ھم زمین میخورد | ئاسمانیش دەکەوێت بە زەویدا | ٣:٥٢ |
| ٣ | ببر | پڵنگ | ٣:٤٥ |
| ٤ | جادە میرقصد | جادە سەما دەکات | ٣:٢٦ |
| ٥ | حضوری اتفاقی | ئامادەبونی ڕێکەوت | ٤:٣٢ |
| ٦ | ھیچ در ھیچ | ھیچ لە ھیچ | ٣:٣١ |
| ٧ | من دھانم | من دەمم | ٣:٤١ |
| ٨ | غزل نشد | نەبووە غەزەل | ٢:٣٤ |
| ٩ | دریچە | دەرچە | ٣:٣٥ |
دەریا لەکوێیە
[دەستکاری]| ژمارە | ناو بە فارسی | ناو بە کوردی | ماوە |
|---|---|---|---|
| ١ | اغوش | باوەش | ٣:٢١ |
| ٢ | دور | دوور | ٤:٣٦ |
| ٣ | ھجرت | کۆچ | ٣:٥٧ |
| ٤ | دریا کجاست | دەریا لەکوێیە | ٤:٢٥ |
| ٥ | برگرد | بگەڕێوە | ٤:٠٢ |
| ٦ | بنویس | بنوسە | ٣:٣٣ |
| ٧ | غروب | ئاوابوون | ٤:٣٧ |
| ٨ | تردید رفتن | گومانی ڕۆیشتن | ٣:١٣ |
| ٩ | چشم بی برابر | چاوی بێ بەرابەر | ٣:٤٥ |
| ١٠ | خلق | خەلق | ٣:٣٨ |
خەڵات و دەستکەوتەکان
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «ذهن ما چهار تکه است». موسیقی ما. ۲۱ شهریور ۱۳۹۱. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
{{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوت=(یارمەتی) - 1 2 «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ↑ «معرفی گروه». سایت رسمی گروه. لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی ئازاری ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ↑ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ↑ http://persiandutch.com/2016/09/24/foto-video-chaartaar-in-rotterdam/
- 1 2 «دومین جشن همدلی اهالی موسیقی برگزار شد». لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی ئابی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ↑ چارتار رکورد دار فروش آنلاین
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |