بۆ ناوەڕۆک بازبدە

پەیکەری پێشمەرگە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پەیکەری پێشمەرگە پەیکەری پێشمەرگەیەکی چەکدار لە کەرکووکە کە ئاڵای عێراقی بەشێوەیەکی زۆرەملێ دراوەتە دەستی.[١] بوونی پەیکەری پێشمەرگە لەشاری کەرکووک بەڵگە و دەرخەری ئەوەیە کە شاری کەرکووک لە ئێستا و ڕابردوودا هەردەم شارێکی کوردستانی و شاری کوردی بووە لەدوای داگیرکردنی شاری موسڵ لەلایەن داعشەوە بەهەمان شێوە سوپای عێراقی لە ناوچە جێناکۆکەکان بەشێوەیەکی فراوان کشایەوە و خەڵکەکەی بەتەنها بۆ داعش بەجێهێشت بەڵام دەستبەجێ هێزە کوردییەکان و هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان گەیشتنە کەرکووک و ناوچە جێناکۆکەکان و سینگیان کردە قەڵغان بۆ گەلەکەیان داستانێکی مێژوویان تۆمارکرد دژی داعش و چەندین زەبری کوشندەیان لە داعشدا لەهەمان کاتدا هێزە کوردییەکان و پێشمەرگە گیانیان بەخشی لەپێناو گەلەکەیان ، لە کاتی سازکردنییەوە ھەتا شەڕی کەرکووک پەیکەرەکە ئاڵای کوردستانی پێ بوو بەڵام دوای شانزەی ئۆکتۆبەر و داگیرکردنی شاری کەرکووک لەلایەن هێزە عێراقی و میلیشیاکانی سەر بە ئێران ، ئاڵای کوردستان لادرا و ئاڵای عێراق کرایە جێگای.

پەیکەرەکە بەرزی 23 مەترە و بنکەکەی 10 مەترە و سێ مەتریش قوڵە و ھەروەھا زیاتر لە ٧٠ ملیۆن دیناری بۆ سازکردنەکەی ویستووە.[٢] کەرەسەکانی ئاسن، چیمەنتۆ و فایبەرگەلاس تێیدا بەکارھاتووە و ماوەی کارکردنی دوو ساڵی خایاندووە، لە ٢٨ی تەممووز ٢٠١٥ ھەتا ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٧. بەردی بناغەی لەلایەن کەسایەتیی شاری کەرکووک، ڕەمەزان حاجی ڕەشید داندرا و لەلایەن پەیکەرساز مان دەلۆ و گرووپەکەیەوە دروست کراوە.[٣][٤][٥]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «ئاڵای عێراق لەکەرکوک خرایە نێو دەستی پەیکەری پێشمەرگەوە». شارپرێس. لە ڕەسەنەکە لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  2. «گەورەترین پەیکەری پێشمەرگە لە دەروازەی کەرکووک». تۆڕی میدیاییی ڕووداو.
  3. «کەرکوک.. پەردە لەسەر پەیکەری پێشمەرگە لادرا». شارپرێس. لە ڕەسەنەکە لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  4. «پەیکەری پێشمەرگە لە شاری کەرکوک». کوردستان ئاڕت.
  5. «پەیکەری پێشمەرگە لە کەرکوک». کوردیپێدیا.