بۆ ناوەڕۆک بازبدە

پەیکەری عەلی و نینۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پەیکەری عەلی و نینۆ
دامەزران١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٠
وڵاتگورجستان
دابەشکاریی کارگێڕیباتومی
پۆتانی شوێن٤١°٣٩′٢٠″N ٤١°٣٨′٣٥″E
لەسەر بنچینەیAli and Nino
بابەتی سەرەکیخۆشەویستی
چەشنpublic art، kinetic art
ئافرێنەرTamara Kvesitadze
Map

پەیکەری عەلی و نینۆ (بە ئینگلیزی: Statue of Ali and Nino) پەیکەرێکە دەکەوێتە شاری باتومی، جۆرجیا.[١] پاڵەوانەکانی ڕۆمانی عەلی نینۆ وەرگیراوە، کە تێیدا موسڵمانێکی ئازەربایجانی عەلی ئاشقی نینۆی کریستیانی جۆرجی بووە. ئەو پەیکەرە حەوت مەتر بەرزە و لەلایەن تەمارا کڤێستادزە درووستکراوە.[٢] پەیکەرەکە بەوە جیا دەکرێتەوە کە هەموو شەوێک پەیکەری عەلی و نینۆ هەر ١٠ خولەک جارێک دەست دەگۆڕدرێن و هێواش هێواش بەرەو یەکتر دەڕۆن، تا هەریەکەیان تێکەڵ دەبن و دەبنە یەک.[٢] پاشان، پرۆسەی پێچەوانە دەست پێدەکات،[٣] و دواتر پرۆسەی تەواو نوێ دەست پێدەکات. مۆنۆمێنتەکە بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش ڕووناک کراوەتەوە.

ڕۆمان و فیلم

[دەستکاری]

عەلی و نینۆ ڕۆمانێکە دەربارەی چیرۆکی خۆشەویستی نێوان کوڕێکی موسڵمانی ئازەربایجانی و کچێکی مەسیحی جۆرجیی لە باکۆ لە ساڵانی ١٩١٨-١٩٢٠. لێکۆڵینەوە لەو دووفاقیانە دەکات کە دەسەڵاتی ئەورووپا بۆ کۆمەڵگایەکی ڕۆژهەڵاتی دروستی کردووە و وێنەیەکی زیندوو دەخاتە ڕوو لە باکۆی پایتەختی ئازەربایجان، لە سەردەمی کۆماری دیموکراتی ئازەربایجان کە پێش ئەوەی ببێتە بەشێت لە سۆڤیەت. ڕۆمانەکە لە ژێر ناوێکی خوازراو قوربان سەعید چاپ کراوە.[٤] ڕۆمانەکە بە زیاتر لە ٣٠ زمان چاپ کراوە. کتێبەکە بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٣٧ لە ڤیەننا بە زمانی ئەڵمانی بڵاوکرایەوە. لە ساڵی ٢٠١٦، فیلمێکی سینەماییش لەسەر هەمان ڕۆمان نمایشکرا.[٥]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «معلومات عن تمثال علي ونينو على موقع foursquare.com». foursquare.com.
  2. ^ ئ ا «Damaged sculpture of Ali and Nino restored». Azernews.Az (بە ئینگلیزی). ١٦ی ئەیلوولی ٢٠١٥. لە ٣ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  3. ^ «This Moving Sculpture Is a Tribute to Doomed Love». Atlas Obscura (بە ئینگلیزی). لە ٣ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  4. ^ «Emerging Europe's most moving statue: Batumi's Ali and Nino». Emerging Europe (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠. لە ٣ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  5. ^ Jaworowski، Ken (2016-11-17). «Review: 'Ali and Nino,' a Love Story Set Against Majestic Backdrops». The New York Times (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ISSN 0362-4331. لە 2023-07-03 ھێنراوە.