پەروین مستەفا ئەحمەد
ئەم وتارە ھەتیوە، چونکە ھیچ وتارێکی تر بەستەری پێی نەداوە. تکایە لە وتارە پەیوەندیدارەکانەوە بەستەرەکان بەم پەڕە ئاشنا بکە؛ بۆ پێشنیارەکان ئامرازی دۆزینەوەی بەستەر تاقی بکەرەوە. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |
پەروین مستەفا ئەحمەد : (١١ی ئازاری ١٩٢٨ لە سلێمانی، عێراق - ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٨ لە کالیفۆڕنیا، ئەمریکا) خانمە نووسەر و مامۆستایەکی کورد بوو، لە باشووری کوردستان.
ژیاننامە
[دەستکاری]سەرەتای ژیان و خوێندن
[دەستکاری]
پەروین کچی مستەفا کوڕی ئەحمەد، کچەزای پیرەمێردی شاعیر، لە ڕێکەوتی ١١ی ئازاری ١٩٢٨ لە شاری سلێمانی لە دایک بووە. قۆناغی خوێندنی سەرەتاییی و ناوەندیی لە سلێمانیی تەواو کردووە. پاشان لە ساڵی ١٩٥١دا خانەی بەرزی مامۆستایانی لە بەغدا تەواو کردووە.[١][٢]
خێزانداری
[دەستکاری]ساڵی ١٩٥٣ لەگەڵ شێخ عەبدولسەمەد کوڕی شێخ عەبدولقادری سەیید ئەحمەدی خانەقا خێزانی ھاوسەرگیریی کردووە و خاوەنی پێنج منداڵن بە ناوەکانی: ژوان، پەیمان، ژین، ئایین و شیلان.[١][٢]
مامۆستایەتی
[دەستکاری]ساڵانی (١٩٥٥–١٩٨٢)، پێ بەپێی وەزیفەی مێردەکەی کە دادوەری دادگا بووە، شارەوشاری کردووە و وەزیفەی مامۆستایەتیی لە: کەرکووک، بەغدا، ھەولێر و دواجار سلێمانی بەجێ ھێناوە. تا لە ساڵی ١٩٨٢دا خانەنشین بووە.[١][٢]
نووسین
[دەستکاری]جێی باسە، پەروین نووسینەکانی، جگە لە گۆڤاری گەلاوێژ، لە گۆڤاری "نزار"یشدا بڵاو بوونەتەوە[١][٢]
مردن
[دەستکاری]لە ساڵی ١٩٩٦ لەگەڵ ژوانی کچیدا ڕووی دەکاتە وڵاتی ئەمریکا و لەوێ نیشتەجێ دەبن، تاکو لە ڕێکەوتی ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٨دا بە جەڵتەی مێشک کۆچی دواییی دەکات. لەوێ لە گۆڕستانی (ڕۆزلاون)ی شاری لیڤەرمۆری ویلایەتی کالیفۆڕنیا بە خاک دەسپێردرێت.[١][٢]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- 1 2 3 4 5 گۆڤاری نزار، ئامادەکردنی ڕەفیق ساڵح و سدیق ساڵح، ل١٣؛ ھێندێ زانیاریی بەڕێز خاتوو "ژوان"ی کچی لە ڕێی بەڕێز توانای فایەق ھوشیارەوە.
- 1 2 3 4 5 گۆڤاری گەلاوێژ (بەرگی یازدەھەم/ بەشی یەکەم) ژیاننامە و پێڕست، لاپەڕە: ٨.٢٥ - ٨.٢٦، ئامادەکردنی (سدیق ساڵح، ڕەفیق ساڵح، عەبدوڵڵا زەنگەنە)، لە بڵاوکراوەکانی بنکەی ژین بۆ بووژاندنەوەی کەلەپووری و بەڵگەنامەیی و ڕۆژنامەوانیی کوردی.