پەردە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پەردەیەکی نیمچەڕوون بەسەر پەنجەرەیەک.

پەردە پارچەقوماش یان پارچەی ماددەیەکی ترە. بۆ بەربەستنی ڕووناکی، ھەوا، یان تەپوتۆز بەکاردێت. ھەندێک جاریش بە مەبەستی ڕێگری لە بینینی شوێنێک بەکاردێت. پەردە بەشێوەیەکی فراوان بەسەر پەنجەرەکانەوە دەدرێت، لە دیوی ناوەوەی بیناکان. ھەروەھا لەسەر سەکۆی شانۆ و حەمامیش بەکاردێن، لە سەر سەکۆکان بۆ بەربەستنی دیمەنی سەر سەکۆیەکەیە لە بینەرەکان، و لە حەمامەکانیش بۆ ڕێگری لە دەرپەڕینی دڵۆپەئاوەکان. پەردەکان گەلێک جۆریان ھەیە، بەپێی جۆری ماددە، شێوە، ڕەنگ، و نەخشەکانیان.

سەرچاوەکان[دەستکاری]