گەرماو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە حەمامەوە ڕەوانە کراوە)
گەرماوێک لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

گەرماو یان حەمام یان سەرشۆک (بە ئینگلیزی: Bathroom) ئەو شوێنەیە کە خەڵکی بۆ گەرماوکردن، شووشتنی دەست و ڕووخساریان، یان چوونەسەرئاو بەکاری دەھێنن. شێوەی ئەم ژوورە و پێکھاتەکانی بەپێی وڵاتان و کەلتورەکان دەگۆڕێت، لە زۆرێک لە وڵاتان لە گەرماوەکان دەستشۆر و ئاوێنە ھەیە، لە ھەندێک وڵاتانی تر؛ ڕۆژاوا و ئەمریکای باکوور بەتایبەتی توالێتیش لەو ژوورەدا ھەیە.

ئاسایی ھەر خانووێک یان شوێنێکی ژیان گەرماوێک یان چەند گەرماوێکی ھەیە، بەڵام لە دەرەوەی ئەمەش گەرماوی گشتی لە شار و کۆمەڵگەکان ھەیە کە خەڵکی بە ھاوبەشی بەکاری دەھێنن، لە بەرانبەر بڕە پارەیەک، ئەم گەرماوانە بۆ ھەردوو ڕەگەزی مرۆڤ جیاکراونەتەوە.

مێژوو[دەستکاری]

گەرماوەکان دەگەڕێنەوە بۆ ٣٠٠٠ پ. ز. ئاسایی لەو کاتە ھەر شارەو بینایەکی ھەبوو بۆ گەرماوکردن. لە سەدەی ١٦یەمەوە، بەکارھێنانی گەرماوە گشتییەکان ڕوویان لە کەمی کرد، خەڵکی لەو کاتە دەستیان کرد بە دروستکردنی گەرماو لە ماڵەکانیان.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

پێشانگا[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]