پەتای جیھانیی کۆڤید-١٩ لە جەزائیر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پەتای جیھانیی کۆڤید-١٩ لە وڵاتی جەزائیر بەشێکە لە پەتای جیھانیی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای ٢٠١٩ (COVID-19) کە ھۆکارەکەی نەخۆشی سەختی کۆئەندامی ھەناسەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ٢ (SARS-CoV-2). لە مانگی شوباتی ٢٠٢٠دا بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لە وڵاتی جەزائیر پشتڕاست کرایەوە.[١]

مانگی شوباتی ٢٠٢٠[دەستکاری]

لە ڕێکەوتی ٢٥ی شوبات دا تاقیگەکانی وڵاتەکە یەکەمین باری تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنایان پشتڕاست کردەوە کە پیاوێکی بەڕەچەڵەک ئیتاڵی بوو لە ١٧ شوبات دا گەیشتبووە جەزائیر و لە ڕێکەوتی ٢٨ی شوبات دا وڵاتەکە ھەستا بە گەڕاندنەوەی بۆ ئیتاڵیا لەڕێی گەشتێکی تایبەتییەوە.[٢][٣]

مانگی ئازاری ٢٠٢٠[دەستکاری]

لە ڕێکەوتی ٢ی ئازاردا وڵاتەکە لەڕێی بڵاوکراوەیەکی وەزارەتی تەندروستی دوو باری تووشبوونی نوێی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاند کە ئافرەتێک و کچەکەی بوون.

لە دوانیوەڕۆی ٣ی ئازاردا جەزائیر ھەستا بە پشتڕاستکردنەوەی دوو تووشبووی نوێ

و ھەردوو تووشبووەکە ئەندامی ھەمان خێزان بوون کە باوک و کچێک بوون و نیشتەجێی وڵاتی فەڕەنسا بوون، حکوومەت لە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون دا بوو بەمەبەستی دیاریکردنی ئەو کەسانەی پەیوەندی و بەرکەوتەیان لەگەڵیان دا ھەبووە. بەپێی بەیاننامەیەکەی وەزارەتی تەندروستی کۆی ژمارەی تووشبووانی پشتڕاستکراو گەیشتبووە ٥ کەس.

لە ئێوارەی ٣ی ئازاردا وەزارەتی تەندروستی سێ تووشبووی نوێی ڕاگەیاند کە ھەموویان ئەندامانی ھەمان خێزان بوون و کۆی ژمارەی تووشبووانی گەیاندە ٨ کەس. دوای ڕۆژێک و لە ٤ی ئازاردا وەزارەتی تەندروستی ٤ تووشبووی نوێی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا پشتڕاستکردەوە کە کۆی ژمارەی تووشبووانی لە وڵاتەکەدا دەگەیاندە ١٢ کەس.[٤]

لە ١٤ی ئازاردا وەزارەتی تەندروستی جەزائیر ١٠ باری تووشبووی نوێ و یەک باری گیانلەدەستدانی بە ڤایرۆسی کۆڤید-١٩ پشتڕاستکردەوە. باری گیانلەدەستدانەکە ئافرەتێکی ٥١ ساڵان بوو کە بە سێیەمین باری گیانلەدەستدان دادەنرا لە پارێزگای «بلیدە». لەگەل ئەم ژمارە نوێیانە کۆی ژمارەی تووشبووانی تۆمارکراو لە وڵاتەکەدا گەیشتە ٣٧ کەس و ٣ باری گیانلەدەستدان و لەگەڵ چاکبوونەوەی ١٢ کەسی تووشبوو و بەجێھێشتنی شوێنی کەرەنتین.[٥]

مانگی نیسانی ٢٠٢٠[دەستکاری]

لە ١ی نیسان دا تەنھا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ژمارەی تووشبووانی پشتڕاستکراو ١٣١ کەس و ژمارەی گیانلەدەستدان ١٤ کەس بوو کە کۆی ژمارەی پشتڕاستکراوانی گەیاندە ٨٤٧ کەس و کۆی ژمارەی گیانلەدەستدانیش ٥٨ کەس. ھەروەھا باری گیانلەدەستدان لە ھەموو ئەم پارێزگایانە ڕاگەیەندرابوو: ٥ کەس لە جەزائیر، ٣ کەس لە بیلدە، ١ کەس لە غلیزان، ١ کەس لە غردایە، یەک کەس لە ئوم ئەل بەواقی، یەک کەس لە مەدییە، یەک کەس لە تیزی وزوو و یەک کەس لە عەین تموشنت.[٦]

لە ٢ی نیسان دا تەنھا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ١٣٩ تووشبووی نوێ و ٢٥ باری گیانلەدەستدان تۆمارکران کە کۆی ژمارەی تووشبووانی پشتڕاستکراوی دەگەیاندە ٩٨٦ کەس و کۆی ژمارەی گیانلەدەستدان ٨٦ کەس. بارە نوێیەکانی گیانلەدەستدان بەم شێوەیە لە پارێزگاکان تۆمارکرابوون: ٥ کەس لە بیلدە، ٥ کەس لە جەزائیر، ٤ کەس لە سێتیف، ٤ کەس لە مەدییە، ٢ کەس لە عەین دفلا و یەک کەس لە پارێزگاکانی تیارت، ئۆم ئەل بەواقی، تیپازا، بومرداس و باتنە.

لە ٣ی نیسان دا لە ٢٤ کاتژمێردا ٢٢ تووشبووی نوێ لە پارێزگای جەزائیر تۆمارکرا کە کۆی ژمارەی تووشبووانی دەگەیاندە ١٫١٧١ کەس و کۆی ژمارەی گیانلەدەستدان ١٠٥ کەس.

لە ٤ی نیسان دا لە ٢٤ کاتژمێردا ٨٠ تووشبووی نوێ و ٢٥ باری گیانلەدەستدانی نوێ تۆمارکران کە کۆی ژمارەی تووشبووانی پشتڕاستکراوی دەگەیاندە ١٫٢٥١ کەس و ١٣٠ باری گیانلەدەستدان.[٧]

مانگی مایسی ٢٠٢٠[دەستکاری]

لە ٣ی مایس دا تەنھا لە ٢٤ کاتژمێردا ١٤١ باری تووشبوونی نوێ و ٤ باری گیانلەدەستدان لە پارێزگای جەزائیر پشتڕاستکرایەوە کە کۆی ژمارەی تووشبووانی دەگەیاندە ٤٤٧٤ کەس و باری گیانلەدەستدان ٤٦٣ کەس. ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠ بۆ ناوەندە فێرکارییەکان ھەڵپەسێردرابوو و ئەنجومەنی وەزیران ڕایەگەیاند کە بە زووترین کات لە کۆبوونەوەکانیان دا بڕیار دەدرێت بۆ بەتەواوی کۆتای پێھێنانی ساڵی خوێندن لە بەرژەوەندی و سەلامەتی قوتابی و خوێندکاران دا.[٨]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Algerian health minister confirms first COVID-19 case | Africa Times". africatimes.com (بە ئینگلیزی). 2020-02-25. Archived from the original on 17 March 2020. Retrieved 2020-05-25. ١٧ی ئازاری ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "Crunching the numbers for coronavirus". Imperial News. Archived from the original on 19 March 2020. Retrieved 15 March 2020.
  3. ^ "High consequence infectious diseases (HCID); Guidance and information about high consequence infectious diseases and their management in England". GOV.UK (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 3 March 2020. Retrieved 17 March 2020.
  4. ^ "Algerian health minister confirms first COVID-19 case". 25 February 2020. Archived from the original on 17 March 2020. Retrieved 5 March 2020. ١٧ی ئازاری ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ "ترحيل المواطن الايطالي المصاب بكورونا" (بە عەرەبی). February 2020. Archived from the original on 10ی Marchی 2020. Retrieved 5 March 2020. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help); Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help) ١٠ی ئازاری ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ "Deux nouveaux cas de coronavirus en Algérie, 19 au total". TSA (بە فەڕەنسی). 7 March 2020. Archived from the original on 15 March 2020. Retrieved 13 March 2020.
  7. ^ Mehenni, Ouramdane (8 March 2020). "Coronavirus: un nouveau cas enregistré, 20 au total en Algérie". Algerie Eco (بە فەڕەنسی). Archived from the original on 22 March 2020. Retrieved 13 March 2020.
  8. ^ "إرتفاع عدد الوفيات المصابين بفيروس كورونا إلى إثنين". النهار أونلاين (بە عەرەبی). 12 March 2020. Archived from the original on 12ی Marchی 2020. Retrieved 13 March 2020. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help); Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help)