پێکچوواندن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پێکچوواندن چەشنێ بەڵگەھێنانەوەیە کە تێیدا ئەو حوکمە کە بۆ شتێ دیاری دەکرێ بەھۆی وێچوونییەتی لەگەڵ شتی تردا. بە واتایەکی تر، کاتێ دوو شت لە بارێکەوە ھاوبەش بن و وێک بچن، ئەگەر لە بابەت یەکێکیانەوە حوکمێ دەربچێ، دەکرێ ئەو حوکمە، لەبەر ئەو بارە ھاوبەشە، بۆ ئەوی کەشیان بە کار بچێ. کەوایە، پێکچوواندن ئاکامگرییەکی لە تاکەوە بۆ تاکە. ھەم پێشەکی تاکە، ھەم ئاکام. ئەمە پێچەوانەی ڕێگاکانی تری بەڵگەھێنانەوە، وەک ھەڵھێنجان و ئیستیقرایە، کە لە نێوان پێشەکی و ئاکامدا یەکێکیان تێکڕایییە. بۆ وێنە، بەھۆی ئەوەی کە لە مەریخدا وەک زەوی ئاو و ھەوا ھەیە، حوکم بکرێ کە لە مەریخیشدا وەک زەوی گیاندار ھەیە. یان لەبەر ئەوەی کە فڵانە دەرمان بۆ مەیموون کاریگەریی باشی بووە، حوکم بکرێ کە بۆ ئینسانیش کاریگەریی باشی دەبێ.[١]

پێکچوواندن لە فیقھدا قیاسی پێ دەڵێن.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا خوانساری, محمد (1398). منطق صوری. نشر دیدار. p. 305.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]