پێڕستی کارەکتەرەکانی کلاناد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پێرستی کارەکتەرەکانی کلاناد لە، سیستەمی یاری ڤی ئێن، مانگا، ئەنیمێ، لە زنجیرەکانی کلاناد کارەکتەرە سەرەکییەکە تۆمۆیا ئۆکازاکییە، پێنج قارەمان لەناو چیرۆکەکە ھەن: ناگیسا، فروکاوا، ئەو کچەی ئەیەوێ دووبارە یانەی شانۆیەکە دابمەزرێنێتەوە کە پێشوو تر ھەڵوەشابۆوە، کۆتۆمی لچینۆسێ کچە بلیمەتە بێدەنگەکە کە ھەمیشە لە کتێبخانە بینراوە کتێب دەخوینێتەوە، تۆمۆیۆ ساگامی ئەو کەسەی ئەیەوێ ببیتە سەرۆکی دەستەی قوتابیان بۆ ئەوەی دار گێڵاسەکان بھێلێتەوە فوکۆ ئیبوکی ئەو کچەی کە لە دار ماسی ئەستێرەیی دروست دەکات بۆ ئەوەی قوتابیان بانگھێشتی ھاوسەرگیری خوشکەکەی بکات، ھەروەھا لەناو ئەنیمێیەکە ئەمانەش ھەن ئوشیۆ ئۆکازاکی، تۆمۆیا، کچی ناگیسا، کە لەدوای چیرۆکەکە دەردەکەون کارەکتەرەکانی تر

کارەکتەرە سەرەکییەکان[دەستکاری]

تۆمۆیا ئوکازاکی

تۆمۆیا ئۆکازاکی (岡崎 朋也: ئۆکازاکی تۆمۆیا)[دەستکاری]

کاری دەنگ لەلایەن: کێنتارۆ ئیتۆ، یویچی نیتا

تۆمۆیا کارەکتەری سەرەکی بەرھەمی سەرەکی کلانادە، قوتابی قوتابخانەی ناوەندییە. لە ئەنیمییەکە کێشەی لەگەڵ باوکی ھەیە، بەھۆی ئەو ڕووداوەی بەسەر دایکی تۆمۆیا ھات باوکی تۆمۆیا وازی لە کارکردن ھێناوە و خەریکی خواردنەوە و قومارکردنە.