بۆ ناوەڕۆک بازبدە

پێچن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پێچن، پێچکە یان گیاپەچکە گوڵێکی خۆڕستی پڕ پەل و پۆی کوێستانە، باڵای ئەگاتە ٨٠ سم، گەڵاکانی ئەستوور و ئاودارن و تامیشیان تاڵە. گوڵەکانی زەرد و تۆمەکەی رەنگی قاوەیی و سێ سووچن و ھەر سێ دانە تۆم لە نێو کێلانێکدان، دانەکانی دژی کرمن و لە گەڵاکەی شلکاوێک ئەگرن کە بۆ درمان ئەشێ.