پێست ڕەش، دەمامک سپییان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بەرگی کتێبەکە

پێست ڕەش، دەمامک سپییان (بە بە فەڕەنسی: Peau noire, masques blancs) کتێبێکی ساڵی ١٩٥٢یە لە نووسینی فەیلەسوف فرانتس فانۆن. کتێبەکە بە شێوازێکی «ئەوتۆ ئەسنۆگرافی» (خۆ-ژیاننەمەی ڕەگەز) نووسراوە، کە تێیدا فانۆن ئەزموونی خۆی باس دەکات لەکاتێکدا ڕەخنەیەکی مێژوویی لە کاریگەرییەکانی ڕەگەزپەرستی و مرۆڤایەتی، لە بارودۆخی دەسەڵاتی ئیمپریالیزمدا، لەسەر دەروونی مرۆڤ.[١][٢] پرۆسەیەکی دووانە ھەیە کە ئابوورییە و ناوخۆیی-کراوە لەڕێگای بەربڵاوکردنەوەی خۆ-بەکەمزانین. توندوتیژی لە فانۆن دەتوانرێت دابەشبکرێت بۆ دوو جۆر: توندوتیژی داگیرکەر لەڕێگەی لەناوبردنی جەستە، دەروون، کەلتور، لەگەڵ سنووردارکردنی بۆشایی. دووەم: توندوتیژی داگیرکەران و ک ھەوڵێک بۆ گەڕانەوەی شکۆ، ھەست بە خۆکردن و مێژوو لە ڕێگەی جەنگێکی دژ بە داگیرکاری.[٣]

پوختە[دەستکاری]

پێست ڕەش، دەمامک_سپیان ڕەخنەیەکی مێژوویی بەکار دەھێنێت بەسەر ئەو ڕێگایانەی کە ناسنامە، بەتایبەتی ڕەش، دروست دەکرێت و بەرھەم دێت. فانۆن لە کتێبەکەدا ڕووبەڕووی پێکھاتەی ئاڵۆز دەبێتەوە لە بنیاتنانی دەروونی داگیرکراو لە ڕەشپێست بوون. ئەو دەروونناسی بەکاردەھێنێت بۆ ڕوونکردنەوەی ھەستی پشتبەستن و کەموکوڕی کە ڕەش پێستەکان ئەزموونیان دەکەن. فانۆن ھەستی سپی پێستەکان بۆ ترسێکی قووڵ لە ڕەش پێستە خوێندەوارەکاندا دەردەخات. ئەو ڕوونی دەکاتەوە، گرنگ نییە کە کەسێکی ڕەشپێست چەند زیرەک بێت، سپی پێستەکان ھەمیشە ھەستێکی «نزمبوون»یان بەرامبەری ھەیە. ئەم شێوازە بیرکردنەوە دیزاین کراوە بۆ ئەوەی «ڕەشپێستەکان» لە «یەکێک لە پلەی نزمتر لە چوارچێوەی سیستەمی داگیرکاری» دا بمێننەوە. تێڕوانینی-خودی دابەشکراو کەسێکی ڕەشپێست کە سەرچاوەی کلتووری خۆی لەدەستداوە و کەلتووری وڵاتی دایکی وەرگرتووە، ھەستێکی نزمتر لە خود لە «پیاوی ڕەشپێست» دا بەرھەم دەھێنێت. ھەوڵدەدەن کەلتووری داگیرکەران بەکاربھێنن و لاسایی بکەنەوە کە ئەو ڕەفتارە بە ئاسانی لە خەڵکی ڕەشپێستدا دەردەکەوێت کە بەرەو چینەکانی سەرەوە دەجوڵێن و پەروەردە دەکرێن کە دەتوانن ھێماکانی پێگەی خۆیان بەدەستبھێنن لە جیھانی داگیرکەراندا، وەک پەروەردە لە دەرەوەی وڵات و زمانی داگیرکەرەکە، ئەمەش دەمامکە سپییەکەیە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Autoethnography
  2. ^ "Frantz Fanon", Grolier Encyclopedia of Knowledge, volume 7, p. 208.
  3. ^ "Nayar, Pramod", Frantz Fanon, Routledge, p. 70.