پیشەسازیی نەوتی ڕووسیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نەخشەی دامەزراوە و کێڵگەکانی غازی ڕووسیا

پیشەسازی نەوتی ڕووسیا (بە ئینگلیزی: Petroleum industry in Russia) یەکێکە لە گەورەترین پیشەسازییەکانی نەوت و گاز لە جیھاندا. ئەم وڵاتە لەگەڵ ئۆپێک دوو جەمسەری سەرەکی دابینکردنی نەوتی وڵاتانی دیکەیە. بەپێی ئامارەکان، ڕووسیا توانی لە ساڵی ٢٠٠٥ دا ١٥١ ملیار مەتر سێجا غازی سروشتی ھەناردەی ئەورووپا بکات، ئەمەش وای کردووە ڕووسیا ببێتە یەکێک لە گەورەترین ھەناردەکارانی غاز لە جیھاندا.

لە ساڵانی نەوەدەکاندا بەرھەمھێنانی نەوت لە ڕووسیا دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی؛ بەجۆرێک کە بەرھەمھێنانی نەوتی ڕۆژانەی لە ٩ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا بۆ ٦ ملیۆن بەرمیل دابەزی؛ بەڵام لە مانگی ئازاری ٢٠٠٢دا ڕووسیا توانی پلەی یەکەم لە بەرھەمھێنانی نەوت لە سعودیەوە بەدەستبھێنێتەوە.

کۆمپانیای گازپرۆم وەک یەکێک لە گەورەترین کۆمپانیاکانی نەوت لە ڕووسیا و جیھان، ٤٠٪ی بەکارھێنانی غازی ئەورووپا دابین دەکات. خواستی کۆمپانیا نەوتییەکانی وڵات بۆ بەکارھێنانی ڕۆبڵ لە مامەڵەی نەوتدا بەھای ئەم دراوەی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی ھێشتووەتەوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]