پۆرفیریۆس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پۆرفیریۆس یا فۆرفیریۆس (بە یۆنانی: Πορφύριος) (٢٣٣ ھەتا ٣٠٤ی زایینی) لە فەیلەسووفانی قوتابخانەی ئەسکەندەرییە و شاگردی پلوتینۆس بوو. یەکێ لە ناودارترین حەکیمانی ئەوئەفلاتوونییە. ناوی لە زمانی سوریانیدا مەلیک (بە مانای شا) بووە. ساڵی ٢٣٣ لە شاری سووری لوبنان لە دایک دەبێ و پاشان دەچێتە ئاتینا و لە لای کاسیۆس لۆگینۆس (ھەر ئەو کەسەی وا نازناوی پۆرفیریۆس بە مانای «ئەرخەوانیپۆش»ی پێ بەخشی) دەستی کرد بە فێربوونی ئەدەب و ڕەوانبیژی و، لە لای پلوتینۆس -یشەوە خەریکی خوێندنی فەلسەفە بوو. پلوتینۆس مامۆستای خۆشەویستی پۆرفیریۆس بوو و، پۆرفیریۆس زۆری حەز پێ دەکرد و دوای مردنی، جێگەی گرتەوە. ئەویش ھەر وەک مامۆستاکەی بیروبڕوای سۆفییانەی ھەبوو و مێدیتەیشنی بە مەرجی پێویست بۆ گەیشتن بە ھەقیقەت و چوون بەرەو کەماڵ دەزانی.[١] پێشەکییەکی لەسەر کتێبی ئۆرگانۆنی ئەرەستوو نووسی و لە بابەت کاتەگۆرییەکانەوە بیروبۆچوونی باشی دەربڕی.[٢] کتێبێکیشی لەبارەی خۆپاراستن لە خواردنی گۆشتەوە نووسیوە.[٣] ساڵی ٣٠٤یش دەمرێ.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ The Organon or Logical Treatises of Aristotle with the Introduction of Porphyry Bohn's Classical Library 11-12, Octavius Freire Owen, trans. (London: G. Bell, ۱۹۰۸–۱۹۱۰), ۲ vols
  2. ^ Porphyry. On Aristotle's Categories. Translated by Steven K. Strange (Ithaca, New York, 1992)
  3. ^ De abstinentia ab esu animalium Jean Bouffartigue, M. Patillon, and Alain-Philippe Segonds, edd. , 3 vols. , Budé (Paris, 1979-1995)