پوور و خاڵ
ڕواڵەت
پوور و خاڵ، پوور ناوێکە کە بۆ خوشکی دایک یان باوک دەوترێت،[١] و خاڵ بۆ برای دایک.[٢] ٢٥٪ی جینەکانی ھەر مرۆڤێک لەگەڵ خاڵ یان پووری ھاوبەشە.[٣]
لە ئیسلامدا
[دەستکاری]لە ڕوانگەی ئیسلامەوە خاڵ و پوور بە مەحرەم دادەنرێت و ھاوسەرگیری لەگەڵیان حەرام و پووچەڵە.[٤]
ناوەکان
[دەستکاری]لە زارەکانی زمانی کوردیدا چەندین وشەی جیاواز بۆ ناوەکانی پوور و خاڵ بەکاردێن؛ بۆ خاڵ: لالە،[٥] ھاڵ یان خاڵۆ زیاتر باوە. بۆ پوور: پلک، پلە، میمی، میمک یان میم بەکاردێن،[٦] مەتی یان مەت بۆ خوشکی باوک بەکاردێت.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «پوور | Ferhengî Xall | VejînLex». VejinLex (بە ئینگلیزی). لە ١ی ئایاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ «خاڵ | Ferhengî Xall | VejînLex». VejinLex (بە ئینگلیزی). لە ١ی ئایاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ https://en.wikipedia.org/wiki/Aunt
- ↑ http://wikifeqh.ir/عمه
- ↑ «خاڵ | Henbane Borîne | VejînLex». VejinLex (بە ئینگلیزی). لە ١ی ئایاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ «پوور | Ferhengî Merdox | VejînLex». VejinLex (بە ئینگلیزی). لە ١ی ئایاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
| ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە پوور و خاڵ تێدایە.