بۆ ناوەڕۆک بازبدە

پشیلە ڕەشەکە (گۆڤاری ئەمریکی)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
A black cat in a nautical jacket stands on two legs at the wheel of a boat
بەرگی گۆڤاری پشیلە ڕەشەکە ئابی ١٨٩٦؛ هونەرمەند: نێلی لیتلهێڵ ئومبستایتەرە

پشیلە ڕەشەکە (بە ئینگلیزی: The Black Cat) گۆڤارێکی خەیاڵی ئەمریکی بوو کە لە ساڵی ١٨٩٥ لەلایەن هێرمان ئومبستاتەرەوە دروستکرا، سەرەتا لە شاری بۆستن لە ویلایەتی ماساچووسیتس بڵاوکرایەوە. گۆڤارەکە تەنها کورتە چیرۆکی بڵاودەکردەوە، و ناوبانگێکی زۆری هەبوو لە ڕەسەنایەتی و هاندانی نووسەرانی نوێ. نرخی بەرگەکە کەم بوو، تەنها پێنج سەنت بوو، گۆڤارەکە بە پشت بەستن بە لێهاتویی پارەی دەدا بە نوسەران نەک لەبەر درێژای چیرۆک، و ئامادەبوو چیرۆکی نووسەرانی نوێ بکڕێت و پێداگری لەسەر نوسەرە بەناوبانگەکان نەدەکرد.

لە لاپەڕەکانیدا چەندین نووسەری ناسراو دەرکەوتن.  دوان لە ناسراوترینیان بریتی بوون لە جەک لەندەن کە چیرۆکەکەی لە ساڵی ١٨٩٩دا بەناوی "هەزار مەرگ" بوو، هەر لەو کاتە بوو کە خەریک بوو دەستبەرداری کاری نوسەری دەبوو. هەروەها هێنری میلەر کە یەکەم بەرهەمی چاپکراوی چەند ڕەخنەیەکی خەیاڵی بوو لە ساڵی ١٩١٩ لە ڕۆژنامەکە بڵاوکرایەوە.

لە ساڵی ١٩١٢دا، ئومبستایتەر گۆڤارەکەی بە ساموێل کاسینۆ، بڵاوکەرەوەی گۆڤاری لیتل فۆلکس فرۆشت. گۆڤارەکە لە ساڵی ١٩١٩ بە کۆمپانیای فۆکس فیلم فرۆشرا، بەڵام تەنها ساڵێکی دیکە لە ژیاندا مایەوە.  لە ساڵی ١٩٢٢ لەلایەن ویلیام کەین زیندووکرایەوە، بەڵام لە سەرەتای ساڵی ١٩٢٣دا بۆ هەمیشە بڵاوبوونەوەی گۆڤارەکە وەستا.

مێژووی بڵاوکردنەوە

[دەستکاری]
پشیلە ڕەشەکە،نیسانی ١٨٩٦؛ هونەرمەند نێلی لیتلهێڵ ئومبستایتەرە

پشیلە ڕەشەکە لەلایەن هێرمان ئومبستاتەرەوە دامەزرا، کە تا کۆتاییەکانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو لە بالتیمۆر لە بواری ڕیکلام و بڵاوکردنەوەدا بەناوبانگ بوو لە ساڵی ١٨٨٦ هەوڵیدا گۆڤارێک لە بۆستن دابمەزرێنێت، پێشنیاری کرد نرخی گۆڤارەکەی بە دە سەنت دابنرێت، بەڵام نەیتوانی پارەکەی پەیدا بکات.[١] هێرمان ماوەیەک لە بەریتانیا کاری کردووە، بەڵام سامانەکەی لەدەستدا و گەڕایەوە ئەمریکا، ماوەیەک لە کالیفۆرنیا بەسەر برد پێش ئەوەی لە نزیکەی ساڵی ١٨٩١ لە بۆستن نیشتەجێ بێت.

دیسانەوە هەوڵیدا سەرمایەیەک بدۆزێتەوە بۆ دەستپێکردنەوەی گۆڤارێک و دیسانەوە ڕەتکرایەوە. دواجار لە ساڵی ١٨٩٥دا گۆڤاری پشیلە ڕەشەکەی خستە بازاڕەوە، دوای ئەوەی پارەیەکی زۆری پاشەکەوت کردبوو کە بتوانێت لەسەر داهاتی خۆی دەست پێبکات.

ناوەڕۆک و پێشوازی

[دەستکاری]

کاتێک گۆڤاری پشیلە ڕەشەکە خرایە بازاڕەوە، ئامانجی ئومبستایتەر بڵاوکردنەوەی ئەو چیرۆکانە بوو کە "نائاسایی و ناوازە" بوون.[٢]چیرۆکەکان چەشتی ترسناکیان لەخۆ نەگرتبوو لە ڕێنمایەکانی گۆڤارەکە بۆ نوسەران هاتبوو کە ئارەزووی چیرۆکە ترسناکەکان ناکەن.

لە ژمارەی یەکەمی گۆڤارەکە سێ چیرۆکی خودی ئومبستاتەر لەخۆگرتبوو، دوو چیرۆکیان بە ناوی ساختە و چوار چیرۆکیش لەلایەن نووسەرانی دیکەوە نوسرابوون.[٣][٤]پێداچوونەوەکانی ژمارەی یەکەم ئەرێنی بوون بەرگی گۆڤارەکە بە هونەری و نایاب وەسف کرا[٥]

بەستەری دەرەکی

[دەستکاری]

کتێبی دەنگی پشیلەی ڕەش لە LibriVox

سەرچاوە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ "The Black Cat (US magazine)", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2023-07-18, retrieved 2023-07-18
  2. ^ "The Black Cat (US magazine)", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2023-07-18, retrieved 2023-07-18
  3. ^ "Wayback Machine". web.archive.org. 2022-11-17. Retrieved 2023-07-18.
  4. ^ "The Black Cat (US magazine)", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2023-07-18, retrieved 2023-07-18
  5. ^ "The Black Cat (US magazine)", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2023-07-18, retrieved 2023-07-18