جەک لەندەن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جەک لەندەن لە لاویدا

جەک لەندەن (بە ئینگلیزی: Jack London) (١٨٧٦-١٩١٦) نووسەر و ڕۆژنامەوانی ئەمریکی لە سانفڕانسیسکۆ لەدایک بووە. ژمارەیەک کورتەچیرۆک و ڕۆمانی لێ بە جێ ماوە، ڕۆمانەکانی سپی ددان و گورگی زەریا لە بەناوبانگترین کارەکانی ئەن. شێوازی سروشتگەرایی لە زۆربەی کارەکانی لەندەندا بەدی دەکرێ.

ژیان[دەستکاری]

"جەک لەندەن" لە دەوروبەری (سانفڕانسیسکۆ)ی (ئەمریکا)، لەکێڵگە هەژار نشینەکانی دەوروویەری "ئۆکڵەند"و بە شێوەیەکی هەژارانە گەورە بووە. لەسەردەمی تازەلاویدا پێداچنەوەی بۆ بەسەرهاتەکانی ئەو سەردەمەی خۆی کرد. لەتەمەنی ۱۷ ساڵی لەماڵەوە ڕایکرد و بەکەشتی چوو بۆ (پاسیفیکباکوور و تەنانەت بۆماوەیەکیش زیندانی کرا. جەک لەندەن دوای دەربازبوونی لە زیندان بڕیاریدا ژیانی بگۆڕێت. هەربۆیە لە دواناوەندیدا درێژەی بەخوێندنەکەی دا و هاکاتیش لە کتێبخانەی گشتی شاری (ئۆکڵەند) دەست بەکار بوو. ناوبراو بۆ دەستەبەرکردنی ئاڵتوون ڕەوانەی ئالاسکا بوو، بەڵام هەوڵەکانی بۆ دەست پێڕاگەیشتنی بە ئاڵتوون بێ ئاکام بوون، بەڵام ئەو سەفەرە بوو بەهەوێنی رۆمانەکانی "کوری گوڕگ و منداڵانی دارستان" . لەندەن لەکۆتایی تەمەنیدا بەتووندی بریندار بوو و لەساڵی (۱۹۰۹) لە (کالیفۆرنیا) نیشتەجێ بوو و لەساڵی (۱۹۱٦) کۆچی دوایی کرد.

سەرچاوە[دەستکاری]

ویکیی ئینگلیزی؛ نیسانی ٢٠١٥