پرۆژەی پایۆنیری ئەستێرەی بەیان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پرۆژەی پایەنیر ئەستێرەی بەیان
بەشێکە لەPioneer program
دروستکەرHughes Aircraft Company
کارپێکەرAmes Research Center
مانگی دەسکردی پایەنیر ئەستێرەی بەیان

پرۆژەی پایەنیر ئەستێرەی بەیان پرۆژەیەکە کە سەر بە دەزگای بۆشایی ئەمەریکی ناسایە کە تایبەتە بە ئاشکراکردنی زانیاری و داتا و نھێنیەکانی ھەسارەی ڤینوس

ئەو پرۆژەیە پێک ھاتبوو لە ٢ کەشتی بۆشایی، بەشی یەکەم پێکھتابوو لە کەشتی ئاسمانی پایەنیر 'ئەستێرەی بەیان' ١:ئەستێرەی بەیان مانای (ڤینوس (ھەروەھا ناسراوە بە ئەستێرەی بەربەیان، ئەستێرەی بەیان، ئەستێرەی ڕۆژێ، زوھرە، قورخ، قورغ، کاروانقڕان، کاروانکوژ، کاروانکوژە، ناھی؛ بە ئینگلیزی: Venus) لەگەل مانگی دەسکردی پایەنیر ئەستێرەی بەیان ئەور بوو تەقێندرا لە ١٩٧٨ لەبۆ لێکۆلینەوە لەسەر ھەسارەی ڤینوس، وە بەشی ٢می ئەو پرۆژە ناردنی ٤ کەشتی ئاسمانی دیکە بوو لە چارچێوەی ئەو پرۆژەی،

ناسا رایگەیاند: کە پرۆژەی پایەنیر ئەستێرەی بەیان (Pioneer Venus Project) بە ئامانجی ناردنی لێکۆلینەوە لەسەر ھەوای خۆر لە زەریای ڤینوس، وە لێکۆلینەوە لەسەر کەش و ھەوای ھەسارەی ڤینوس

لە ٢٠ ئایاری سالی ١٩٧٨ کەشتی ئاسمانی پایەنیر ئەستێرەی بەیان رەوانەی دەرەوەی زەوی کرا، وە ئەو مانگە دەسکردە جێگیر بوو لەسەر ھەسارەکە لە ٤ کانوونی یەکەمی ھەمان سال، وە بەردەوام بوو لەسەر کارەکانی تا ٨ تشرینی یەکەمی سالی ١٩٩٢

کەشتی ئاسمانی پایەنیر ئەستێرەی بەیان[دەستکاری]

ناونراوە پایەنیر ئەستێرەی بەیان یان پایەنیر١٢، لە ڕێکەوتی ٢٠\٥\١٩٧٨ لە ناوچەی کیپ کناڤرال لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە ناو جەرگی مووشەکی ئەتلەس، ئامێری پایەنیر تیرەکەی ٢٥٠ سانتیمەتر بوو وە بەرزیەکەشی ١٢٠ سانتیمەتر بوو، وە وزەی خۆری لەگەلە لەگەل لۆ وزەی کارەبایەکە کە توانای ٣١٢ وات کارەبا بەرھەم دەینی، ئەو برە پارەی بۆ ئەو کەشتیە سەرف کرا بری ١٢٥ میلیۆن دۆلار بوو.

ئامێرەکانی سەر ئەو کەشتیە ئاسمانیە[دەستکاری]

  1. ئامێری پێوانی رووناکی OCPP
  2. رادارێک لۆ پێوانەی سەر رووی ھەسارەی ڤینوس ORAD
  3. ئامێری تیشکی ژێر سوور OIR
  4. ئامێری تیشکی سەروو وەنەوشەیی OUVS
  5. ئامێرێک لۆ پێوان و شیکردنەوەی بەشی سەرەوەی پشتێنەی کەش و ھەواکەی ONMS
  6. ئامێری پلازما و پێوانە OPA
  7. ئامێرێک لەبۆ پوانی مەجالی مووگناتیسی ھەسارەی ڤینوس OMAG
  8. ئامێری ئاشکراکردنی کارەبا لە ھەوای خۆر OEFD
  9. ئامێرێک لەبۆ پێوانی پلەی گەرمی OETP
  10. ئامێری OIMS
  11. ئامێری ORPA
  12. ئامێرێک لەبۆ ئاشکرا کردنی تیشکی گاما OGBD

کەشتیەکانی پرۆژەی پایەنیر[دەستکاری]

ئەامێرەکانی ئەو پرۆژەیە پێکھاتبوون لە ٥ ئامێر: کەشتی ئاسمانی ھێڵی، کەشتی ئاسمانی گەورە، لەگەڵ ٣ کەشتی ئاسمانی گچکە

سەرچاوە[دەستکاری]

لاپەرەی پایەنیر لە مالپەری فەرمی ناسا

لاپەرەی مانگە دەسکردەکە لە مالپەری فەرمی ناسا

لاپەرەیەک لەسەر کەل ە پەلی ئامێرەکانی ناسا

لاپەرەیەک لەسەر پایەنیر لە ناسا

https://web.archive.org/web/20170326135409/https://nssdc.gsfc.nasa.gov/nmc/spacecraftDisplay.do?id=1978-078D