پاولا مای ویکیس
ڕواڵەت
| پاولا مای ویکیس | |
|---|---|
| بە ئینگلیزی: Paula-Mae Weekes | |
| لەدایکبوون | ٢٣ی کانوونی یەکەمی ١٩٥٨ Port of Spain، ترینیداد و تۆباگۆ |
| پیشە | دادوەر، سیاسەتوان، پارێزەر |
| پۆستەکان | President of Trinidad and Tobago |
| پەروەردە | Hugh Wooding Law School، University of the West Indies - Cave Hill Campus |
| ئەندامی حیزبی | سیاسەتوانی سەربەخۆ |
پاولا مای ویکیس (Paula-Mae Weekes؛ ٢٣ی کانوونی دووەمی ١٩٥٨) کەسایەتی ژنە سیاسەتوانی ترینیداد و تۆباگۆیە،[١] ئەو لەوەتەی ١٩ی ئازاری ٢٠١٨ بووەتە سەرۆکی وڵاتی ترینیداد و تۆباگۆ، بەمەش بووە یەکەم ژن لە وڵاتەکەی ئەو پۆستە وەربگرێت و ببێتە سەرۆکی وڵات.[٢] ماولا کەسێکی سەربەخۆیە و ئەندامی هیچ حیزبێکی سیاسیی نییە.
ئەو دەرچووی بەشی یاسایە لە زانکۆی وێست ئینندیس، زانکۆیەکە لە وڵاتەکەی خۆی. ئەو لە ساڵی ١٩٨٢ بووە پارێزەر.[٣] لە ساڵی ١٩٩٦ بوو بە دادوەر، دواتر لە ساڵی ٢٠٠٥ بووە دادوەر لە دادگای پێداچوونەوە، لەو پۆستەدا مایەوە تاکوو ساڵی ٢٠١٦ و کاتی خانەنشینبوونی.[٤]
ماولا مای ویکس ئەندامە لە ئەنجومەنی ژنانی سەرکردەی جیهان، کە دامەزراوەیەکە بۆ کۆکردنەوەی ئەو ژنانەی لە پلەی سەرۆکی وڵات و سەرۆک وەزیرانی وڵاتانی جیهان بوون.[٥]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «The President's Profile». The Office of the President. لە ٢٥ی ئازاری ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ↑ «Paula Mae Weekes (1958- ) • BlackPast». BlackPast (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨. لە ١ی نیسانی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ↑ «Paula Mae Weekes in a nutshell - Trinidad and Tobago Newsday». Trinidad and Tobago Newsday (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨. لە ١٣ی ئازاری ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ↑ What do we know about Paula-Mae Weekes?، لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە، لە ١٣ی ئازاری ٢٠١٨ ھێنراوە
- ↑ «Paula-Mae Weekes». Council of Women World Leaders (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە پاولا مای ویکیس تێدایە.