پاش‌ نوێگەری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پاشنوێگەری ھەڵوێستێکی ھزری یان شێوازێکی گوتارە کە بە گومانکاری دەناسرێتەوە لەئاست ئەوەی بە گێڕانەوە سەراپاگیرەکانی نوێگەری دادەنرێت، دژوەستاوەنەیەکە لە ھەمبەر زانینی دڵنیاییبەخش و جێگیریی مانا، ھەروەھا ڕوانگەیەکی گوماناوییە سەبارەت بە سوودبەخشیی ئایدۆلۆجیا لە کایەی گۆڕانی سیستەمە کۆمەڵایەتییەکاندا.

پێناسە[دەستکاری]

پاشنوێگەری ھەڵوێستێکی ھزری یان تەرزێکی گوتارە، ئالنگاریی ئەو دونیابینییانە دەکات کە دەخرێنە پاڵ عەقڵانیەتی ڕۆشنگەری کە دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی ١٧ھەم.

سەرچاوەکان[دەستکاری]