پارێزگای زیلفی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پارێزگای زیلفی
پارێزگا
ئاڵای پارێزگای زیلفی
دروشمی خانەدانیی پارێزگای زیلفی
وڵاتسعودیە
ناوچەی حکومیناوچەی ڕیاز
دەسەڵات
 • پارێزگارزیادی کوڕی محەممەدی حوسێنی تەمیمی
ڕووبەر
 • سەرجەم٣٠١٣٣٨ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١١٦٬٣٤٧ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
٦٠٠ مەتر (٢٬٠٠٠ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 (٢٠٠٩)
 • سەرجەم١٠٠٠٠+
 • مەزندە 
(٢٠٠٩)
٧٢٠٠٠
ناوچەی کاتی٣:٠٠+
 • ھاوین (DST)٣+
پەیوەندی تەلەفۆنی٩٦٦+ (٠٦)
وێبگەپارێزگای زیلفی

پارێزگای زیلفی (بە عەرەبی محافظة الزلفي) یەک لە پارێزگاکانی ناوچەی ڕیازی ھەرێمی نەجدی سعودیەیە (پارێزگای زیلفی دە کەوێتە باکووری ھەرێمی نەجد و لە باکووری خۆرئاوای ناوچەی ڕیازە).

شاری زیلفی گەورەترین شار و پایتەختی پارچەکەیە. نزیکەی ٢٦٠ کم لە ڕیاز دوورە.

سێیەمین شاری ناوچەی ڕیازە دوای پارێزگای خەرەج لە ڕووی ژمارەی دانیشتووانەوە و بچووکترین پارێزگای ناوچەکەیە لە ڕووی ڕووبەرەوە زیاتر لە ٩٥٪ی سەوزایییە..

پارێزگای زیلفی یەک لە پارێزگا گرنگەکان بەھۆی شوێنە ستراجییەکەیەوە کە وڵاتی سعودیە بە وڵاتانی ئەنجومەنی ھاوکاری کەنداو بەیەکەوە دەبەستێت.

لە باکوورەوە لەگەڵ بیابانی نفود و ناوچەی قەسیم لە خورئاواوە و لەباشورەوە پارێزگای غات و پارێزگای ئەرتاویە لە ڕۆژھەڵاتەوە ھاوسنوورە و ڕووبەکەی ٥٥٤٠٠ کم² و ژمارەی دانیشتووانی زیاتر ٧٢،٠٠٠ کەسە.

خزمەتگوزارییەکان[دەستکاری]

لەناو زیلفیدا زیاتر لە ٢٠ زانکۆ و ٦٠٠ مزگەوت و ٦ ناوەند ھەیە. بریتین لە:

ا/ ناوەندی جوری کەلوپەل: لەخزمەتگوزارییە ئامادەبووەکان (ناوەندی بەرگری شارستانی - ناوندی دەستەی فەرمانکرد بەچاکە و ڕێگری کردن لە خراپە - ناوەندی چاودێری تەندروستی - قوتابخانەکانی کوڕان بەھەر سێ قوناغ - قوتابخانەکانی کچان بەھەر سێ قوناغ - باخچەی ساوایان - خانەی نەسائی بۆ لەبەرکردنی قورئان - نووسینگە بۆ پۆستە - یانەی وەرزشی تەویق - ٢ زانکۆ و زیاتر لە ٣٠ مزگەوت - ژمارەیەک کێڵگە - خزمەتگوزارییەکانی کارەبا و مۆبایل - خزمەتگوزارییەکانی شارەوانی بۆ لێقەماوان و کۆچبەران).

ب/ناوەندی جۆری سویرات (الثویرات): لە خزمەتگوزارییەکانی: (ناوەندی بەرگری شارستانی - ناوەندی چاودێری تەندروستی - نووسینگە بۆ پۆستە - قوتابخانەی سەرەتایی بۆ کوڕان - قوتابخانەی سەرەتایی و ناوەندی بۆ کچان - پڕۆژەی ئاوی نیشتمانی - خزمەتگوزارییەکانی کارەبا و مۆبایل - خزمەتگوزارییەکانی شارەوانی - ٣ زانکۆ و ٦ مزگەوت).

ج/ناوەندی جۆری قوناغ: لەخزمەتگوزارییەکانی (زانکۆ - پڕۆژەی ئاو - پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بۆ کۆچبەران و لێقەوماوان).

د/ناوەندی جۆری سیمنان: لەخزمەتگوزارییەکانی (زانکۆ و ژمارەیەک مزگەوت - خزمەتگوزارییەکانی شارەوانی - خزمەتگوزارییەکانی کارەبا و مۆبایل - قوتابخانە بەھەموو جۆرەکان - شوێنەوار و کۆن - ژمارەیەک کێڵگە).

ھـ/ناوەندی جۆری باخچە: لەخزمەتگوزارییەکانی (ناوەندی چاودێری تەندروستی - قوتابخانەی سەرەتایی بۆ کوڕان - قوتابخانەی سەرەتایی بۆ کچان - ٣ زانکۆ و ٣٠ مزگەوت - پڕۆژەی ئەمیر سەلمانی خێری بۆ نیشتەجێبوون - کارگەی ماست و ھەنگوین - پڕۆژەی بەخێوکردنی ئاژەڵ - تۆڕی ئاو - خزمەتگوزاری کارەبا و مۆبایل - خزمەتگوزارییەکانی شارەوانی - پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بۆ کۆچبەران و لێقەوماوان).

و/ناوەندی جۆری توحم: لەخزمەتگوزارییەکانی (قوتابخانەی سەرەتایی و ناوەندی بۆ کوڕان - زانکۆ - گروپێکی وەزارەتی گواستنەوە - پڕۆژەی ئاو لەژێر دروستکردندایە (لەوانەیە تەواو بوو بێت) - پۆستە - پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بۆ ژمارەی لێقەوماو و کۆچبەر).

دیموگرافیا[دەستکاری]

ژمارەی دانیشتووان[دەستکاری]

ژمارەی دانیشتووان ١٠٩٫٠٠٠ کەسە.

ئاین[دەستکاری]

ئیسلام و ١٠٠٪ موسڵمانی سوننەن و ئەھلی سوننە و جەماعەن.

زمان[دەستکاری]

عەرەبی

ناوی پارێزگارەکانی پارێزگاکە لەکاتی دامەزراندنی وڵاتەوە[دەستکاری]

  1. مەحەممەد دلێم
  2. عبداللە مەسعوود
  3. زەید خوسلان
  4. حەمەد خوسلان
  5. ھادی عامری
  6. عبداللە عومەری
  7. سولەیمان عەساف
  8. زەید حوسین (ئێستا پارێزگارە)

کۆمپانیاکانی مۆبایل[دەستکاری]

  • کۆمپانیای پەیوەندییەکانی سعودیە
  • مۆبایلەکەم (موبایلي)

ڕۆژە پشووەکان[دەستکاری]

  1. چەژنی ڕەمەزان
  2. چەژنی قوربان
  3. ڕۆژی نیشتمانی سعودیە (٢٣ی ئەیلوول)

سەرچاوەکان[دەستکاری]