بۆ ناوەڕۆک بازبدە

پارکی گوڵان (سەردەشت)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پارکی گوڵان پارکێکە دەکەوێتە شاری سەردەشت لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان. ڕووبەری ئەم پارکە ٢٫٢ ھەکتارە و وەکوو یەکێک لە گەورەترین پارکەکانی سەردەشت ھەژمار دەکرێت. پارکی گوڵان قەرەباڵغترین پارکی شارە و خەڵکێکی زۆر بەتایبەت شەوانە سەردانی دەکەن. لەم پارکەدا پەیکەری دوو گیانلەبەر داندراوە کە بریتین لە سمۆرە و سەلەمەندەری کوردستانی.[١][٢][٣] پارکی گوڵان لە ڕێگای ھاتنە ژوورەوەی شاردا ھەڵکەوتووە و لە ساڵی ٢٠٢١دا کرایەوە.[٤]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «تندیس گونه نادر سمندر کردستانی در سردشت نصب شد» (بە فارسی). خبرگزاری جمهوری اسلامی (ایرنا). ٨ی ئازاری ٢٠٢٣. لە ٢٥ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  2. «نصب تندیس سمندر کردستانی در سردشت» (بە فارسی). خبرگزاری صدا و سیما. ١١ی ئازاری ٢٠٢٣. لە ٢٥ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  3. «نصب تندیس سمندر کردستانی در پارک سردشت» (بە فارسی). خبرگزاری کردپرس. ١١ی ئازاری ٢٠٢٣. لە ٢٥ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  4. «از سرگیری فعالیت عمرانی پارک گولان» (بە فارسی). خبرگزاری ایمنا. ١٤ی نیسانی ٢٠٢١. لە ٢٥ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.