پاردێز

پاردێز یا بەھەشت شوێنێکی ئیدێالە. لە دیمەنی ئایینییەوە مرۆڤە پاکەکان لە جیھانی دیکەدا پاردێز دەبێتە بەشیان، لە رەوشێکدا کە مرۆڤە بەدکارەکان دەچنە دۆژە.
وشەرەتناسی (ئێتیمۆلۆژی)[دەستکاری]
وشەی پاردێز لە بنەرەتدا لە ئاوێستایی پەیری-دەێزە (-pairi.daêza) گیراوە کە لە دوو بەشی پەیری- ~ «گرتووپەڕ، پەرا» و دیز- ~ «دروستکردن، سازکردن» پیکھاتووە. ئەم وشە لە زمانە کۆنە ئێرانییەکانەوە چووەتە ناو زۆربەی زمانانی گرنگی جیھانەوە: یۆنانی پارادێیسۆس (παράδεισος)، ئارامی پارادیسە (pardaysa) (پاردێزگای کەیانی)، ئەکەدی پاردێسو (pardesu)، ئیلامی پارتێتاس (partetas) (شوێنەوار، ناوکۆ، گۆڕەپان)، عیبری پاردێس (pardes) (باخ و بۆستان) و عەرەبی فیردەوس (firdaws).[١] ئەم وشەیە لە زمانەکانی نوێی ئێرانیدا تەنیا لە کوردی (پاردێز، پەردێز) و فارسیی نوێ (پالیز) پاشماوە.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ "Paradise | religion | Britannica.com". web.archive.org. 2019-05-06. Retrieved 2021-08-29.