پاتریا ئەی ئێم ڤی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وێنەی زرێپۆشی پاتریا ئەی ئێم ڤی

پاتریا ئەی ئێم ڤی بە(ئینگلیزی: Patria AMV) زرێپۆشێکی جەنگی درووستکراوی وڵاتی فینلاندە. وەھاوکات زرێپۆشێکی دژەمینی پێشکەوتووە کەبەھۆی تایبەتمەندیەکانیەوە بە یەکێک لە ٣ باشترین نەفەرھەڵگرە زرێپۆشەکانی جیھان دادەنرێت.

بە داواکاری وەزارەتی بەرگری وڵاتی فینلاند، گەشەپێدان و دروست کردنی ئەم زرێپۆشە لە ساڵی ٢٠٠١ەوە دەستی پێکردوە و تا ئێستاش ھەر بەڕۆژ دەکرێتەوە. وڵاتانی (کرواتیا، ھۆڵەندا، سلۆڤانیا و ئەمریکا)ش دڵخوازی خۆیان بۆ پرۆژەکە دەربڕیوە و دەیانەوێت ئەم نەفەرھەڵگرە بۆ ھێزەکانیان بکڕن.

دەتوانێت بەرگری بکات لە بەرامبەر ١٠ کیلۆگرام TNT دا و ھەروەھا RPG-7 کاری تێ ناکا.

بۆمبھاوێژ و تیرھاوێژێکی لەسەرە کە بە شێوەی دوورسایی و لە ناوەوەی زرێپۆشەکە کۆنترۆڵ دەکرێت. ھەروەھا لە ھەندێک لە مۆدێلەکانیدا تۆپ و ھاوەنیشی لەسەر دادەزرێت.

دەتوانێت بە خێرایی ١٢٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بڕوات، ٨ چەرخی ھەیە و ئیمکانی ئەوەشی ھەیە کە تۆپێکی ٧٦م‌م‌ ی لەسەر دانرێت، کە بینایی شەوانەشی ھەیە و تا دووری ٦ کیلۆمەتری پێ دەبینرێت، ھەروەھا بە سەتەلایتیشەوە پێوەندی دەگرێت و دەتوانێت لە سەتەلایتەوە وێنەی بەرەی جەنگ وەرگرێت و وێنەکان بنێرێتەوە بۆ فەرماندەیی گشتی.

وە ھەروەھا زرێپۆشی Patria زۆر بە ئاسانی گۆڕانکاری قبوڵ دەکات و زۆر جۆر سیستەمی بۆمبھاوێژی دژەتانک و دژەھەوایی و تەنانەت ڕاداریشی لەسەر دادەنرێت. ھەروەھا لە کاتی شەڕی ئەلەلکترۆنیشدا دەتوانێت GPS دوژمن توشی سەرلێشێواوی بکات و خۆی لەگەڵ ھەموو سیستەمە پێشکەوتوەکانی پێوەندی کردن ڕێکبخات.

کەیسی بەکارھێنان بۆ کوردستان: ھیچکام لە وڵاتانی دراوسێ، بەتایبەت داگیرکەرەکان زرێپۆشێکی وەھا پێشکەوتوی نییە، دیارە بوونی ئاوا کەرستەیەک لە ناو ھێزەکانی کورد دا دەتوانێت ھاوسەنگی ھێز بگۆڕیت. بۆ پاراستنی گیانی ھێزەکانی کوردستان پێویستی ئاوا زرێپۆشێک حاشاھەڵنەگرە، بە تایبەت لە کوردستانێکدا کە ھەموو سنوورەکانی چێنراوە بە مین و دوژمنەکانی تموتم لە پەلاماردانی دان.

زانیاری[دەستکاری]

  • وڵاتی درووستکەر: فینلاند
  • کێش: 26000 کیلۆگرام
  • درێژی: 7.7 مەتر
  • پانایی: 2.8 مەتر
  • توانایی جێکردنەوە: 3 شۆفیر و لیوا، 12 چەکدار

پەراوێزەکان[دەستکاری]