٩١ ڕۆژ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
٩١ ڕۆژ
وڵاتی بنەڕەتژاپۆن
زمانی سەرەکیژاپۆنی
دابەشکەرکڕەنچیڕۆل
چەشنی بڵاوکردنەوەڤیدیۆ بەپێی داواکاری
وێبگەhttp://91days.family/

٩١ ڕۆژ (بە ئینگلیزی: Days 91) زنجیرە ئەنیمێی تەلەڤیزیۆنی ژاپۆنییە، زنجیرەکە لە دەوروبەری سەردەمی قەدەغەکردندا بەردەوام دەبێت و بەدوای ئەنجیلۆ لاگۆسا و ھەوڵەکانیدا دەگەڕێت بۆ تۆڵەسەندنەوە لە خێزانی ڤانێتی، زنجیرەکە لە ٩ی تەمموزی ٢٠١٦ تا ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ پەخشکرا، ئەڵقەیەکی دیکە لە ٥ی تەمموزی ٢٠١٧ زیادکرا کە کۆی ئەڵقەکان ١٣ ئەڵقەن.

چیرۆک[دەستکاری]

چیرۆکەکە لە شێوازێکی خەیاڵی لە ئەمریکادا لە ساڵانی کۆتایی قەدەغەکردن لە ساڵی ١٩٣٢دا ڕوودەدات، کە مەی بەھۆی مافیا ئیتاڵییەکانەوە بەسەر بازاڕی ڕەشدا زاڵە. ئەنجێلۆ لاگۆسا، گەنجێکە کە خێزانەکەی بەھۆی ناکۆکی لەگەڵ مافیاکان کوژراوە، بەدوای تۆڵەسەندنەوەدایە لە بنەماڵەی ڤانێتی بە تایبەت ڤنسنت ڤانێتی کە سەرۆکی ئەو دەستەیەیە کە لاولێسیان لە ژێر دەستدایە و یەکێکن لە خێزانە باڵادەستەکانی کۆسا نۆسترا. دوای حەوت ساڵ لە خۆحەشاردان لە ڕۆژاوای ناوەڕاست دوای شەوی کوشتنەکە، ئەنجێلۆ نامەیەکی بێناو لە ھاوڕێیەکی باوکییەوە پێدەگات، کە وای لێدەکات بگەڕێتەوە بۆ لاولێس و تۆڵە بکاتەوە. لەژێر ناوی ئەڤیلیۆ برۆنۆ، دەست دەکات بە دزەکردنە ناو بنەماڵەی ڤانێتی بە ھاوڕێیەتیکردنی کوڕی دۆن بەناوی نیرۆ ڤانێتی، لەم چیرۆکە دراماتیکییە ٩١ ڕۆژیە، تۆڵەکردنەوە تۆڵەکردنەوەی زیاتر دروست دەکات و کوشتنیش دەتوانێت لێکەوتەی ترسناک بەدوای خۆیدا بھێنێت. ئایا ئەنجێلۆ لاگۆسا و نیرۆ ڤانێتی چۆن ڕێدەکەن، لەم کێڵگە دروێنە کارەساتبارەدا کە تازە دەستیان بە چاندنی کردووە؟!

پەخش[دەستکاری]

زنجیرەکە لە ٩ی تەممووزی ٢٠١٦ لە کەناڵی تی بی ئێس بۆ یەکەمجار نمایشکرا و ھەروەھا وەک بەشی ئەنیمێ لە کەناڵەکانی ئێم بی ئێس سی بی ئێس و پی بی ئێس-تی بی ئێس پەخش کراوە.[١] [٢]

ھەروەھا زنجیرەکە لە ئەمریکای باکوور مۆڵەتی لەلایەن کۆمپانیای فەنیمەیشن وەرگرتووە، لەکاتی داوای ڤیدیۆی بڵاوکردنەوە لە کڕەنچیڕۆل.[٣] [٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]